ڕۆژەڤی ٨/٧/٢٠١٨

*لەم ماوەیەدا توندوتیژی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کوشتن و خۆکوشتنەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە لە هەرێمی کوردستان، نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤیش کاری بە کۆمەڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی تاک بە گرنگ دەزانن بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕووداوانە، لەو چوارچێوەیەدا سابیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. ڤیدیۆ


*جوتیار پێشەوا، ئەندامی کۆمیتەی ژینگەپارێزی کودار سەبارەت بە ئاڵۆزی و قەیرانەکانی کۆمەڵگای ئێران بە تایبەت کێشەی تەکنۆلۆجیا و چارەسەری بۆ کێشەکان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. ڤیدیۆ

*گەرمیان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەڕاگەیاندنی ئاماری ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردوو بەڕێوەدەچێت.. وینە و ڤیدیۆ

*لە دەڤەری ڕاپەڕین پێشانگایەکی گەورە بۆ خواردنی گەلانی ئێران بەگشتیی دەکرێتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠، بە وێنە و ڤیدیۆ

*هەولێر، ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە خەڵکی بناری قەندیل بە نوێنەرایەتی تەواوی گوندەکانی بناری قەندیل سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن و داواکاریی پێشکەش دەکەن بۆ ھەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر ئەو بۆردووماننانەی دەکرێتە سەر قەندیل و باشوری کوردستان، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە وێنە و ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ لە شارۆچکەی خورماتوو خویندکارانی کورد خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.. بە وێنە

*شەوی ڕابردوو شاندی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح لە شاری هەولێر لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە و مەلابەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاشکراکرد.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە شاری هەولێر وەڵامی مەولود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە.. بە وێنە و ڤیدیۆ