ڕۆژەڤی ٨/٨/٢٠١٨

*دوو مانگ بەسەر چالاکیی قەڵغانی زیندوو تێپەڕی، کە بە دەستپێشخەری گەنجانی باشوری کوردستان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە قەندیل دەستیپێکرد، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوان بووەوە لە سەرتاسەری کوردستان و جیهانەوە پشتگیریی لێکرا.. بە وێنە.


*ڕۆژنامەنووسانی هەولێر ڕەخنە لە بێدەنگی میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان دەگرن، کە نەیانتوانیوە بابەتی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بکەنە ڕۆژەڤ و هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ دەستی حزب و نەبوونی میدیایەکی نیشتیمانی..بە ڤیدیۆ

٣٠ ٣٠ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق-دا تێپەڕدەبێت، کە بە شەڕێکی خۆناویی بۆ هەردوو وڵات دادەنرێت، تا ئێستاش ئاسەوارەکانی ئەو شەڕە بەسەر ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت دەڤەری باڵەکایەتییەوە ماوە.. بەوێنە

*کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە شارەدێی خورماڵ، ڕێکخراوی گەشەپێدانی چالاکی لاوان، دیدارێک بەناوی دیداری شاعیری کۆچکردوو یاوەر هەورامی ڕێکدەخات.. بە ڤیدیۆ.

*کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە شارۆچکەی چۆمان، ناوەندی کەلتووریی چۆمان و گروپی شاخەوانی هەڵگورد، چالاکییەک بەبۆنەی ٣٠-یەمین ساڵیادی کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران-عێراق ئەنجامدەدەن.. بە وێنە

*کاتژمێر ٠٤:٣٠خولەک لە ناوەندی ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسیی لە شاری سلێمانی، به‌ره‌ی نیشتمانی دژیی داگیرکاریی، سیمینارێک له‌سه‌ر داگیرکارییه‌کانی تورکیا بۆ سالار مەحمود، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ڕێکده‌خات.. بە ڤیدیۆ 

*کاتژمێر ٩:٠٠ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان وۆرک شۆپێک سەبارەت بە دیاردەی خەتەنەکلردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.. بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١٠ لە شاری سلێمانی، یەکێتی و هەناردە و هاوردە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە بەشدارییکردنیان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی ئابووریی ساز دەکەن، کەیەکەمین جارە هەرێمی کوردستان بانگهێستی ئەو کۆنفرانسە بکرێت.. بە ڤیدیۆ

 *کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی پێشانگایەکی ئیشی دەست دەکرێتەوە.. بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١٠:٠٠ لە کۆمەڵگەی تاسڵوجەی سەر بە شاری سلێمانی، بڕێک ماددەی هۆشبەر دەسوتێندرێت.. بە ڤیدیۆ