ڕۆژەڤی ٩/١٠/٢٠١٩

-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامار، زانیاری لەسەر توشبوانی ئۆتیزم دەخاتەڕوو، شوێن، هۆتێل تایتانیک، کاتژمێر١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی..بە وێنە


-کاتژمێر١٠:٠٠شاندێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سەردانی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لە شاری سلێمانی، شوێن، گەڕەکی بەختیاری..بەڤیدیۆ

-کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان بەهاوکاری قاوەخانەی کلتوری دەربەندیخان، سمینارێک لەژێرناونیشانی''ڕۆژهەڵاتی ناوین و گۆڕانکاریی نوێ'' ڕێکدەخات،شوێن، قاوەخانەی کلتوری دەربەندیخان، کاتژمێر، ٠٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، دژی ساڵیادی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، رێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ٩:٠٠، بە ڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر٠٣:٠٠ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بەهەماهەنگی سەنتەری ئایلان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئاماری نەخۆشانی ئیفلیجی مێشک بەڕیوەدەبات، شوێن،هەولێر-شەقامی کۆیە..بەوێنە

- لەدوای تێپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، هێشتا پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەکانی سەر گەلی کورد بە پێشەنگایەتی فاشیزمی ئاکەپە بەردەوامە و گەلی کوردیش بەردەوامە لە ڕووبەڕوونوونەوەی پیلانگێڕییەکان و تێکشکاندنی گەلەکۆمەکان..دۆسیە

- بەر لە ٦٣ ساڵ شێخ مەحمودی حەفید کۆچی دوایی کرد، هەرچەند لەماوەی خەباتی سیاسی خۆیدا هەوڵی زۆری دا کە یەکێتی و یەکڕیی کورد دروستبکات، بەڵام سەرەوتوو نەبوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی دوای کۆچی دوایی شێخ مەحمود چەندین جار هەوڵی یەکڕیزیی کورد دراوە بەڵام دەتوانین بڵێین هێشتا یەکڕیزیی کورد دروست نەبووە و خەونەکەی شێخ مەحمود بەدی نەهاتووە..دۆسیە

- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان، خۆیان بە ئەرکدار نابینن لە بەرامبەر داکۆکی کردن لە مافی پەنابەرانی کامپی مەخمور، وتەبێژی دەستەکەش دەڵێت: ئاشنا نین بەکامپی مەخمور و لەسنووری کاری ئێمەدا نییە، بەرپرسێکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیش پرسەکە بە کێشەیەکی سیاسی ناو دەبات..بەوێنە

- چاودێرێکی سیاسیی ئاماژە بەوە دەکات، کە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناوچەیەکی ئارامە و دەوڵەتی تورک بەناوی ناوچەی ئارامەوە دەیەوێ ئارامیی ئەو ناوچانە تێکبدات، یەکێتیی ناوماڵی کوردیش بە گرنگ دەبینێت و دەڵێت: هەڵوێستی هەندێ لە سەرکردەکانی باشور باشن، بەڵام دەبێت کردەیی بن..بەڤیدیۆ