ڕۆژەڤی ٩-١-٢٠١٩

-گروپی لامەرکەزی ھەولێر، بە سەرپەرشتی پەیمانگای (K.I.E) دیبەتێک ڕێک دەخات کۆلێژی یاسا و ڕامیاری  زانکۆی سەلاحەدین لە ژێر ناونیشانی (دیبەتی : پرسی لامەرکەزی لە ھەرێمی کوردستان)، بەھاوکاری ڕێکخراوی چاوی زانکۆ و لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیان کۆلێژی یاسا و ڕامیاری. کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.. بە ڤیدیۆ


-ناڕەزایەتیی دژی داخستنی سینەما سالم بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ١١، لەبەردەم سینەما سالم لە شاری سلێمانی.. بە ڤیدیۆ

-ئەمڕۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسە و لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان یادی ئەو شەهیدانە دەکرێتەوە،  کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.

-بڕیار وایە شاندێکی ئەنجومەنی ناوەندی ی- ن- ک، سەردانی شاری کەرکوک بکەن.. بە ڤیدیۆ

-بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری کەرکوک، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ چوار هونەرمەندی شاری کەرکوک سازدەکات، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.

-ژنانی گەرمیان ڕۆڵ و تێکۆشانی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی بەرزدەنرخێنن و ئاماژە بەوە دەکەن: "کەسایەتی ساکینە و هاوڕێکانی گەواهیدەری ڕۆڵ و پێگەی ژنانی کوردە لە سەرجەم بوارەکاندا، پێویستە ژنانی کورد ئەو کەسایەتییانە بکەن بە نمونە بۆ خۆیان و لە کرداردا ڕێبازەکەیان بەرجەستە بکەن".. بە ڤیدیۆ

-یەریڤان شاسوار، ئەندامی ئەو شاندەی مامۆستایانی هەرێم کە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، باس لە بەشی ژنۆلۆژیی دەکات لە زانکۆکانی ڕۆژئاوا و ئەوە دەخاتەڕوو، کە لەو بەشەدا ژنان بەشێوەیەکی زانستیی و فراوان کار لەسەر پەروەردەکردنی ژنان دەکەن: ژنۆلۆژی ڕۆڵ بۆ ژنان دەگێڕێتەوە، بە ڤیدیۆ.

-زیاتر لە ٧٠ گوندی سنوری شارۆچکەی خانەقین، بەهۆی مەترسی هێرشی چەتەکانی داعش و نەبوونی هێزی پێویستی ئەمنیی، گوندنشینان بە شەوان  پاسەوانی لە گوندەکانی خۆیان دەکەن، باس لەوەش دەکەن داوای پاراستنیان لە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەولێر کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە، بە دوادا چوونێکی ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

-لەدژی سەپاندنی گۆشەگیریی بە سەر ئۆجالاندا، ئەندامێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان ماوەی ٥٠ ڕۆژە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە، سەرەڕای خراپی ڕەوشی تەندروستیشی، بەڵام سورە لەسەر بەردەوامیدان بە مانگرتنەکەی، بە ڤیدیۆ.