ڕۆژەڤی ٩-٥-٢٠١٩

- لەدژی فشارەکانی سەر ئۆپۆسیۆن و گرتنی ئەندامەکانیان بەبێ بڕیاری داگا، گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ


- ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت، کە لە هەولێرەوە چەند ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراون، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

-لە بارەگای هەدەپە لە شاری هەولێر، گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.. بە ڤیدیۆ

- فرۆشیارێک کە ٣٨ ساڵە کاری فرۆشتنی وێنە و تابلۆ دەکات لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی جیاواز لە وێنە فرۆشەکانی تر، لەپاڵ وێنەی سروشت و شارەکانی کوردستان و وێنەی شەڕڤانان و گەریلا وێنەی سەرکردەکانی کورد دەفرۆشێت، وەک خۆشی دەڵێت: وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و جەلال تاڵەبانی زۆرترین کڕیاریان هەیە.. بە ڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی سنووری هەولێر، ئیدانەی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەکەن و بەگرنگی دەزانن، کە جگە لە هاوڵاتیان حزبەکان بە هەڵوێستێکی یەکگرتووانە داوای ئازادیی ئۆجالان بکەن، دەشڵێن: هەموو گەل بە ڕۆح و گیان لەگەڵ ئۆجالاندایە، هەمووی بە سەرۆکی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.. بەڤیدیۆ

- لە مێژووی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازیی گەلی کورد-دا، مانگی گوڵان خاوەن واتایەکی جیاوازە، لەو مانگەدا دەیان قارەمان و شۆڕشگێڕ گیانی خۆیان فیدای ئازادیی کردووە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش مانگی گوڵان بە مانگی شەهیدان دەناسرێت..دۆسیە

- لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکرات، زۆر کەسی شۆڕشگێڕ گیانی خۆیان بەخت کرد و لە سێدارە دران، یەکێک لەو کەسانە شیرین عەلەم هولی-یە کە نۆ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا، بەڵام لەسێدارەدان تەنیا بۆ جەستەی عەلەمهولیی بوو، ئێران نەیتوانی ئامانج و تێکۆشانی شیرین و ئایندە و ئازادیی لەسێدارە بدات..دۆسیە