ڕۆژەڤی ٩/٦/٢٠١٩

-یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە،بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بەشدارییکردنییەکێتی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان..بە ڤیدیۆ


-بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژێنگەوە ماڵی ڕۆشنبیری کەرکوک بە هاوکاریی ڕێکخراوی iomی نێودەوڵەتی کۆڕێک بۆ سەردار عەلی بەڕێوبەری شارەوانی کەرکوک سازدەکات دەربارەی گرفتەکانی ژینگەی کەرکوک.. کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ماڵی ڕۆشنبیریی، بە ڤیدیۆ

-لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی دەبەسترێت دژ بە دانانی کۆمپانیایەی بەناوی ئەمنیەتەوە.. کاتژمێر ١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ

-فەرزانە عەلی، کە ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی سێ ساڵە پڕۆژەی خوێندنەوەی چیرۆکی بۆ منداڵان دامەزراندووە و ڕۆژانی هەینی چیرۆک بۆ منداڵان دەخوێنێتەوە، دەڵێت، کە ئامانجی لەم پڕۆژەیە، ئاشناکردنی منداڵانە بە کتێب و چیرۆک..تایبەت.. بەڤیدیۆ

-باوکی شەهیدێکی گەریلا، بێدەنگیی لەبەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە شەرمەزاریی و خۆفرۆشیی ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت: ئامادەم دژ بەو داگیرکارییە چەک لەشان بکەم و بجەنگم..لێدوانی تایبەت.. بە ڤیدیۆ

-هەرێم مەحمود سەبارەت بە کۆتا پەیامی ئۆجالان دەڵێت: دەستپێشخەری پرۆسەی ئاشتییە لە ناوچەکەدا و خاوەندارێتییە لە کوردستان، بەڵام داگیرکەران دژ بە چارەسەری ئاشتین و شەڕ و داگیرکاری دژی ئێمە پێشدەخەن، بۆیە پێویستە گەل هۆشیاربێت چونکە بونمان لە مەترسیدایە..لێدوانی تایبەت.. بە ڤیدیۆ

-دانانی تاوەرێکی پەیوەندی لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، لە گەڕەکێکی ‌شاره‌دێی ڕزگاری، نیگەرانی دانیشتووانی ئەو گەڕەکەی لێکەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی دانانی ئەو تاوەرە بەمەترسی بۆ سەر تەندروستییان دەزانن، پسپۆڕێکیش جەختدەکاتەوە کە دانانی تاوەرەکانی گەیاندن زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە. .تایبەت.. بەوێنە