ڕۆژەڤی ٩/٧/٢٠١٩

-شاندی هەدەپە و کەجەدە لە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ


-بە مەراسیمێک یادی شەهید ڕامین حسێن پناهیی دەکرێتەوە، لە هۆڵی ئازادیی لە شاری سلێمانی، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە

-گروپی هونەری فارابی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی کەرنەڤاڵی ئاڵتونی چەپڵە ،شوێن کەلتوری سەرا، کاتژمێر، ٠٥:٠٠ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

- ماوەی ٢٥ ساڵە، گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیی خوازیی گەلی کورد لە باکوری کوردستان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەدات بە ڕێکاری ئاشتی، لەو چوارچێوەیەشدا پەکەکە سێ ئاگربەستی تاک لایەنەی ڕاگەیاندووە و جاریکیش کەوتووەتە ناو پرۆسەی ئاشتییە و چەندین جاریش بانگەوازیی بۆ ئاشتی کردووە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە شەڕ و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن وەڵامی هەوڵەکانی ئاشتی داوەتەوە..دۆسیە

- دەڤەری باڵەکایەتیی و قەندیل خاوەنی یەکێک لە باشترین جۆرەکانی هەنگوینن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ساڵانە تەنیا لە باڵەکایەتیی نزیکەی ١٣٨ تۆن هەنگوین بەرهەم دێت، هەنگەوانانیش گلەیی ئەوە دەکەن، کە لەجیاتیی گرنگییدان بە بەرهەمی ناوخۆ، حکومەت هەنگوینی ئێرانیی و تورکیی هاوردە دەکات..بەڤیدیۆ

- لە شارۆچکەی کەلار چوار خوێندکاری بەشی کیمیا، کارگەیەکی دروستکردنی سابونیان دامەزراندووە و بە ڕۆن و ڕووەکی سروشتی ١٠ جۆر سابون بەرهەمدەهێنن و بەمەش بۆجاری یەکەم، هاوشانی بەرهەمە بیانی و هاوردەکان، لە بازاڕەکاندا سابونی خۆماڵیش دەفرۆشرێت..بەڤیدیۆ