ڕۆژەڤی ٩-٨-٢٠١٩

- چالاكوانانی شاری هەولێر هەنگاوەكانی كەنەكە بۆ داواکردنی کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکان بە هەنگاوێكی باش و پڕ بایەخ دەزانن و دەشڵێن: پێویستە هەموو حزبەكان ڕێككەوتنی شەرەف مۆر بكەن، چونکە بە لێكترازان و پارچە پارچە بوون هیچ ئەنجامێك بەدەست نایەت.


- لە دوای دروستبوونی پارتی سیاسی لە کوردستان، هەرچەند ناکۆکی و شەڕ لەنێوان پارتەکاندا ڕووی داوە، بەڵام چەندین هەوڵی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی هەبووە و هەندێکیان ئەنجام و ئامانجی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

- چوار گەنجی گوندی شیرەمەڕ لەڕێگای چاندنی ١٠٠ نەمامی جۆراوجۆر و خزمەتکردنیان، گوندەکەیان دەکەن بە ناوچەیەکی گەشتیاریی.

ک.س