ڕۆژەڤی ٩/٨/٢٠١٩

-کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە لە هەرێمی وکردستان بەردەوامە و کاتژمێر ١٠:٠٠لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و دواتریش لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ


-لە وەها ڕۆژێکدا و ساڵێک لەمەوبەر، سێ گەنجی کورد بە ناوەکانی؛ "زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی"، لە زیندانی ڕەجائیشەهری کەرەج، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئێرانەوە لە سێدارەدران.. ڕاپۆرتێکی تایبەت لەوبارەیەوە ئامادەیە و ئەمڕۆش ل شارۆچکەی پێنجوێن بە مەراسیمێک یادیان دەکرێتەوە..کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ ساڵیادی موشەکبارانکردنی کامپی کۆیەی حدک و حدکایە.

-پارێزەران و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی گردبوونەوەیەک لەدژی گرانکردنی نرخی عەریزەی وەکالە ئەنجام دەدەن، شوێن:هەولێرشەقامی ٦٠مەتری، کاتژمێر:١٠:٠٠ی بەیانی.

-ڕۆژنامه‌نووسانی سنوری گەرمیان، ده‌ستگیركردنی په‌یامنێرانی ڕۆژنیوز ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنیدا، ڕۆژنیوز میدیایەکی بوێر و ڕەخنەگرێکی بەهێز بووە لە دوو حزبی دەسەڵات، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كه‌ن، کاتێک دەزگایەک و ڕۆژنامەنووسەکانی بیانەوێ بە پیشەیی کاری خۆیان بکەن و پەردە لەسەر خراپیی و گەندەڵی هەڵبدەنەوە دەکرێنە ئامانج.

-بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێیوایە، کە بەرژەوەندیی تایبەتی حزبەکان ڕێگرن لە پێکهێنانبی یەکێتی نەتەوەیی و جەختیش دەکاتەوە، "پێویستمان بە کارنامەیەکی هاوبەشی نیشتیمانییە"..بەڤیدیۆ

-چالاکوانێکی سنووری برادۆست ئاشکرایدەکات، سوپای توركیا داوا لەخەڵكی برادۆست دەكات ببنە ئەندام لە میتی تورك و لەدژی خەباتی گەریلاكانی پەكەكە كار بۆ سوپای توركیا بكەن..بەڤیدیۆ

-ژنێکی گەنج لە ناوەندی شاری سلێمانی، بە کردنەوەی ڕێستورانتێک و دروستکردنی خواردنی تایبەت، توانیویەتی سەرنجی کڕیارانی ڕابکێشێت و لەو ڕێگەیەشەوە ناوبانگێکی باشی پەیدا کردووە و توانیویەتی هەلی کار بۆ چەندین پیاو بڕەخسێنێت، ئەو ژنە داوا لە ژنان دەکات کۆڵنەدەن و کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن..بەڤیدیۆ