ڕۆژەڤی ٩-٩-٢٠١٩

- ئەمڕۆ شاندی ھەدەپە و کەجەدە بە سەرۆکایەتیی سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی ھەدەپە دێنە سلێمانی و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.


-کاتژمێر ١١:٠٠ لەگەڵ بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبنەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئەقاری...بەڤیدیۆ

-کاتژمێر ٠٢:٠٠ لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای تەڤگەر گەڕەکی چوارڤاخ نزیک تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان.بەڤیدیۆ

-کاتژمێر ٠٣:٠٠ لەگەڵ رێکخراوە مەدەنییەکان کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ

-کاتژمێر ٠٤:٠٠ لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ

-شاندەکە ماوەی دوو رۆژ لە سلێمانی دەمێننەوە..

- ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰ بەیای لە کەرکوک کۆبونەوەی حزبە کوردستانییەکانە لەسەر ئاستی بەرپرسی یەکەم لە باڕەگای حزبی شیوعی کوردستان ،وپاشان کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ئەنجام دەدرێت..بەڤیدیۆ

- لافاوەکەی مانگی ۱۰ی ساڵی ڕابردوو لە بناری قەندیل، ئێستاش کاریگەرییەکانی ماوە و دانیشتوانی گوندی قڕناقەوە خۆیان سەرقاڵی دروستکردنەوەی گوندەکەیان، هەروەها داوای هاوکاری لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن..بەڤیدیۆ

- توێژە جیاوازەکانی پارێزگای هەڵەبجە، لەسەر دەستگیكردنی ڕۆژنامەنووسەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، دێنە دەنگ و داوادەکەن دەسەڵات دەست لەو پێشێلکارییانەی هەڵبگرێت و هەمووان پشتیوانی ڕۆژنیوز بکەن، چونکە نوێنەرایەتی دەنگ و هەقی ئازادیخوازە ڕاستەقینەكان دەكات، دەشڵێن: بێدەنگی لەو پێشێلکارییە بە واتای ئەوەدێت کە ستەمی دەسەڵاتیان پەسەندە..بەڤیدیۆ

- شێوازی دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگان لە كەركوك، ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە و باس لە بوونی بەرتیل دەکرێت لە پرۆسەکەدا، بەوتەی مامۆستایەكیش تا ئێستا ٤٠ هەزار کەس فۆرمیان پڕ کردوەتەوە و واستەی گەورە هەیە لە دامەزراندنەکەدا، بەرپرسی سەندیكای مامۆستایانیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە..بەڤیدیۆ