ڕۆژەڤ ٣-٦-٢٠١٩

٢٤٦ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕبووە و لەو ماوەیەدا دوو جار یەکێتی و پارتی ڕێککەوتنی نێوانیان واژۆکردووە، بەڵام لەڕووی کردارییەوە نەگەشتوون بەڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و بەرپرسانی هەردوولا یەکتر بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکەن.. لەم بارەیەوە پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. بە ڤیدیۆ


یەکێتی نەتەوەیی یەکێک لەو پرسە گرنگە هەنوکەییانەیە کە پێویستە هەرچی زووە لایەنە کوردستانییەکان سازانی لەسەر بکەن، سەبارەت بە گرنگی ئەو پرسە ڕۆژنامەنوسانی شاری هەولێر قسەیان بۆ ڕۆژنیوز کرد.. بە ڤیدیۆ

لە سەروبەندی یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ی.ن.ک، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەربارەی پرسی کۆنگرەی یەکێتی و گرنگیی یەکخستنی ناوماڵی کورد، بۆ ڕۆژنیوز دووا.. بەڤیدیۆ

ناوەندی ڕۆشنبیری قەسرێ، هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی ئێوارە کۆڕێک بۆ نوسەرو وەرگێڕی گەنج "مزەفەر عەوڵا قەسرەیی"، کە خاوەنی زیاتر لە ۱۳ بەرهەمی چاپکراوە، مەبەست لە کۆڕەکە ئاشنایی خوێنەران و کتێب دۆستانە بە ئەزمونی و وەرگێڕان.