-مەراسیمی یادی شەهید زەیلان لە بینای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت..کاتژمێر ٥ی سەرلەئێوارە…بەڤیدیۆ
-زەینەب کناجی، بە نازناوی زیلانەوە لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە ناوەندی دێرسیم، بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئاگری لە فیتیلەی سەردەمێک بەردا و ناوی خۆی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بڵاوکردەوە…بەڤیدیۆ
-ژمارەی گەشتیاران بۆناوچە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە کەمیکردووە، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش هۆکارەکەی بۆ گرانی بەنزین وپێداویستیەکان دە گەڕێنێتەوە…بەڤیدیۆ
-پارێزەرانی شاری هەولێر داوادەکەن، تیمێکی پارێزەران لە هەر چوار بەشی کوردستان پێکبهێندرێت بۆ بەرگرییکردن و ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێن: بە ئازادبوونی ئەم سەرکردەیە، دۆزی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەڕێگای ئاشتییەوە بەدەست دەهێنرێت…بەڤیدیۆ