ڕۆەڤی ١٨/٧/٢٠١٩

-كاتژمێر11:00لە بەردەم دادنوسی یەك-ی سلێمانی لەناو بازاڕ یاداشتنامەیەك دەخوێنرێتەوە بۆ ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بە زیاد كردنی بڕی تێچووی مامەڵەی هاوڵاتی لە ۲۰۰۰ دینار بۆ ۲۵ هەزار دینار و پێدانی بە كۆمپانیای كەرتی تایبەت..بەڤیدیۆ


-عەریزە نووسەكانی شاری هەولێر ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم كاتب عەدلی دوو گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و بەیاننامەیەكی نارەزایی لەكۆنكرەیەكی رۆزنامەوانی دا دەخەنە ڕوو .

-ئەمڕۆ كاتژمێر10:00شاندێكی تەڤگەری ئازادی و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل سەردانی پرسەی عەلی بۆكریسكان ئەندامی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل دەكەن..بەڤیدیۆ

- كاتژمێر 04:00 سیمینارێك دەربارەی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاڤا و باكووری سووریا بۆ هەریەك لە د.فاروق ڕەفیق و مامۆستا هاوژین مەلا ئەمین -بەڕێوەدەچێت لەناوەندی غەزەلنووس.. بە ڤیدیۆ

- كاتژمێر 10:00 مەراسیمی كۆتایی پرۆژەی دیكیۆمێنتاری گەڕەك و بینا كۆنەكانی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی.

-لە شاری كەركوك، چەندین گەڕەك بەدەست گرفتی كەم ئاویی و نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن، هاوڵاتیان دەڵێن، كە ١٤ ساڵە هەمان كێشەیان هەیە، بەرپرسانیش وەڵامیان نادەنەوە..بە ڤیدیۆ

-ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە هەشت ڕۆژ بەر لە شەهیدبوونی لەگەڵ شەهید دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی گشتی كەجەكە كۆبوونەوە، باس لەوە دەكەن، كە شەهید دیار بە گرنگییەوە باسی لەیەكێتیی گەلی كورد كردووە و ئامانجە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی بۆڕوونكردوونەتەوە،دەشڵێن: لە بەرامبەر داگیركارییدا دەبینە هەڵمەت، شاهین و دەوران.. بە ڤدیدیۆ

-فەرماندەكانی پێشمەرگە و توێژە جیاوازەكانی گەرمیان، ستایشی ڕۆڵی كاریگەری گەریلا دەكەن لە ڕزگاركردنی ناوچە دابڕێندراوەكان كە هاوشانی پێشمەرگەبوون دژ بە داعش و دەشڵێن: پێویستە لەئێستاشدا هێز و لایەنە كوردییەكان هاوشانی ئەوان دژ بە داگیركارییەكانی توركیا بجەنگن..بەڤیدیۆ