کۆنگرێسی ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکات

کۆنگرێسی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە بەهۆی ڕێککەوتنی (ئێس ٤٠٠) لەگەڵ ڕوسیا، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.


دوو کۆمسیۆنی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایدەگەیەنن، کە دەوڵەتی تورک بە کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ڕوسیا (ئێس ٤٠٠) هەڕەشەی لە فڕۆکەی(ئێف٣٥) کردووە و داوایان لە تڕەمپ کرد، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

هەروەها داوایان کرد، ناردنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بۆ تورکیا بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت.

ش.ف