ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ٢٩-٤-٢٠١٩ 

    -گرووپی «باڵانسی جێندەری کابینەی نۆ » کە پێک ھاتووە لەژمارەیەک چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و پێکھاتە حزبیەکان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە کوردستان لە ھۆڵی ھۆتێل چوارچرا، لە شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێک دەخوێننەوە کە گوزارشت لە ھەڵوێست و داواکاریەکانیان دەکات بۆ ڕەچاوکردنی بەشداریی پێکردنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنان لەناو کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، کاتژمێر ١١:٣٠.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٨-٤-٢٠١٩ 

    - بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سەلامەتی شوێنی کار، ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ۰۹:۰۰ لە بەردەم کاسۆمۆڵ..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٧-٤-٢٠١٩ 

    -پێشمەرگە دێرینەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ڕەوشەی هەیە لە کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە، هەربۆیە دەڵێن: پێویستمان بە یەکگرتنە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦-٤-٢٠١٩ 

    - یادی ٤٥ ساڵەی بۆردوومانی هەڵەبجە دەکرێتەوە، کە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردوومان کرا. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.
  • ڕۆژەڤی ٢٥-٤-٢٠١٩ 

    -وەکو بەشێک لە پرۆژەی گفتوگۆی ئاینەکان و ڕەوتەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە کەرکوک فێستیڤاڵی "پەیامی ئاشتی گەنجانی پێکهاتەکانی کەرکوک" بەڕێوەدەچێت.
  • ڕۆژەڤی ٢٤-٤-٢٠١٩ 

    -لە بەردەم یو ئێن لە هەولێر گردبوونەوەیەک لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی فشارخستەسەر سەر یو ئێن بۆ گوێگرتن لە داواکاریی مانگرتوان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ٢٣-٤-٢٠١٩ 

    قائیمقامی كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونی داواكاری گشتی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، ئاسایشی كه‌لار و خۆپاراستنی گه‌رمیان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامده‌دات و هۆكاری هێنانی ئه‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی له‌زگه‌ لێدان له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نیه‌كان هاورده‌ ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش به‌ پێی رێنماییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، لە دیوانی قایمقامیه‌تی كه‌لار، کاتژمێر ٩:٣٠.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژڤی ٢٢-٤-٢٠١٩ 

    - بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە، بە بەشداری پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢١-٤-٢٠١٩ 

    - گروپێکی نوێی هەدەپە لە هەولێر دەستبە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٠-٤-٢٠١٩ 

    -پێشانگای کۆکاری هونەرمەند سیروان ڕەئوف دەکرێتەوە لە قاوەخانەی کەلتوری فەرمانبەران لە سلێمانی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٩-٤-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ گروپێکی نوێ، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لە بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ١٨-٤-٢٠١٩ 

    - شوفێرانی هێڵی بەغداد ـ هەولێر ماندەگرن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەردۆخی کارکردنیان لەو هێڵە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٧-٤-٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممە سۆر-ی ئێزدییەکانە و لە شەنگال ئەو جەژنە پیرۆز دەکرێت.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٦-٤-٢٠١٩ 

    - فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لەژێر دروشمی ھەناسەیەکی پاک لە ١٦ی٤ ڕۆژی ژینگەی کوردستان، ھەڵمەتی ھەفتە چالاکی ژینگەیی لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان ڕادەگەیەنێت، کە چەندین چالاکی جۆراو جۆر لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی لە کەلار.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٥-٤-٢٠١٩ 

    -نووسینگەی سلێمانی پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدی- پادێ، بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سور، سەردانی کامپی ئاشتی دەکەن لە شارەدێی عەربەت و خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە، کاتژمێر ١١:٠٠.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٤-٤-٢٠١٩ 

    - مه‌راسیمی سه‌ره‌کی یادی ٣١ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ ده‌ستپێده‌کات، له ‌مه‌زاری ئه‌نفاله‌کان لە گوندی دێبنه‌ لە گەرمیان.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣-٤-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ گروپێکی نوێی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٢-٤-٢٠١٩ 

    - بڕینی ڕەز لە ڕواڵەتدا کارێکی ئاسانە، بەڵام وەک کە سانی بەئەزموون و شارەزای بوارەکە دەڵێن، پێویستی بە شارەزاییە و ئەگەر بە نەزانیی ببڕدرێت بەرهەمی نابێت، خاوەن ڕەزێکیش لەسنوری شارەدێی وەرتێ دەڵێت: ئەمساڵ بە هۆی بارینی بارانەوە درەنگ دەستیان بە ڕەز بڕین کردووە.
  • ڕۆژەڤی ١١-٤-٢٠١٩ 

    -شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.
  • ڕۆژەڤی ١٠-٤-٢٠١٩ 

    - شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی ئیدارەی ڕاپەرین دەکات و دواتریش دەچێتە مەرزی کێلێ بۆ دوابڕیار لەسەر مەرزەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەفی ٩-٤-٢٠١٩ 

    لە بینای دەزگای ژیان لە هەڵەبجە مەراسیمێک بە بۆنەی یادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس ڕێکدەخرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠.
  • ڕۆژەڤی ٨-٤-٢٠١٩ 

    - لە هەولێر یەکێتی و پارتی ڕێککەوتنەکەیان واژۆ دەکەن.
  • ڕۆژەڤی ٧-٤-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ گروپێکی نوێی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن لە هەولێر.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦-٤-٢٠١٩ 

    - سێیەمین فیستیڤاڵی "حەبیبە خاتوون" بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٥-٤-٢٠١٩ 

    - گروپێکی نوێ لە نوێنەراتەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، لە شاری هەولێر، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، بە ڤیدیۆ.