ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ٤-٣-٢٠١٩ 

    - کۆبوونەوەی هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣-٣-٢٠١٩ 

    - پێشانگایەکی هونەریی و کۆمەڵێک چالاکی دیکە بەڕێوەدەچێت بە ناونیشانی "ژینگەکەمان نیشتیمانمانە" ئەمڕۆ لە کەرکوک کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەفی ٢-٣-٢٠١٩ 

    - بەدروشمی نیرگزی ئازادی لە یەخەم دەدەم، ڕێکخراوی کوردیۆ گەوەترین پیشانگای بەرهەمی خۆماڵی کەسایەتی بەناوبانگەکانی کوردستان دەکاتەوە لە شارۆچکەی سەیدسادق، کە تێیدا  'کلاش، کاری دیزاین، تابلۆ، جلی کوردی و چنین و ڕستن' نمایش دەکرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی، بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ١-٣-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، گروپێکی نوێی هەدەپە لە هەولێر دەستبە مانگرتن دەکەن.
  • ڕۆژەڤی ٢٨-٢-٢٠١٩ 

    - دیداری ڕێزگرتن و پەردەلادان لەسەر پەیکەری نووسەر و مێژوونووس حەکیمی مەلا ساڵح بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٧-٢-٢٠١٩ 

    -شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حزبە لە بەغدایە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦- ٢- ٢٠١٩ 

    -لە دیوەخانی سەرا، لە شاری سلێمانی نمایشی نمایشی جلوبەرگی کوردی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٥-٢-٢٠١٩ 

    - ٤٩هەمین گروپی هەدەپە لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن،کاتژمێر ١١ی بەیانی… بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٤-٢-٢٠١٩ 

    - لە هۆڵی بەڕێوەبەرایە تی چاکسازی گەورانی هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەبارەی دواین ئاماری سزادراوان و حکومدراوان و بەتایبەت پڕۆسەی بەرکەوتوانی لێبوردنی گشتی و ئاڵوگۆڕی سزادراوانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی و کۆمەڵایەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٣-٢ – ٢٠١٩ 

    -مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کۆدەبێتەوە، کاژمێر ٠٥:٠٠ ی ئێوارە.
  • ڕۆژەڤی ٢٢-٢-٢٠١٩ 

    - مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە، هۆشداریی دەدەنە لایەنە سیاسییە کوردییەکان، لە ئەگەری یەک نەگرتن و دەڵێن، کە دووبەرەکیی نێوان لایەنەکان لە مێژوودا وایکردووە کورد بەئامانجەکانی نەگات، دەشڵێن: یەکێتی نەتەوەیی دەتوانێت کۆتایی بە داگیرکاریی بهێنێت.
  • ڕۆژەڤی ٢١-٢-٢٠١٩ 

    -٤٧مین گروپی هەدەپە لە هەولێر کاتژمێر ١١ی بەیانی و گروپێکی نوێ لە سلێمانی کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێوارە دەست بە مانگرتن دەکەن.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٠-٢-٢٠١٩ 

    - لە شارۆچکەی شارەزوور لە پارکی گەورەی شار نزیک فولکەی ناڵی و تەنیشت پارکی نالی، لە گردبوونەوەیەکدا بەیاننامەی ناڕازیی دژی دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەخوێنرێتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٩-٢-٢٠١٩ 

    -لە شاری هەولێر ٤٦ مین گروپی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان لە سلێمانی و مەخمور-یش گورپی نوێ دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٨-٢-٢٠١٩ 

    - لە هەرێمی ڕاپەرین سمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی ۱٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ 

    - ٤٥مین گروپی هەدەپە لە هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٦-٢-٢٠١٩ 

    لە شارۆچکەی خانەقین بە مەراسیمێک، بارەگای تەڤگەری ئازادیی دەکرێتەوە، ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.
  • ڕۆژەڤی ١٥-٢-٢٠١٩ 

    - ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ۱٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، لە ھەولێر لە شەقامی ۱۰۰ مەتری بەرامبەر فەرمانگەی جێنشین (ئیقامە)وە بەڕێدەکەون تا بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ١٤-٢-٢٠١٩ 

    - کۆبوونەوەی سەرۆکی کاتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەنجام دەدێت، ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر ۱۱ بەیانی.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣- ٢-٢٠١٩ 

    -بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی ۱٥ی شوبات، ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی ئۆجالان، لە شارۆچکەی کەلار ئەمڕۆ کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.
  • ڕۆژەڤى ١٢-٢-٢٠١٩ 

    -ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، ٥٢مین کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدەدات لە بیناى ئەنجومەن،کاتژمێر ١٠:٠٠ ى سەرلەبەیانى.
  • ڕۆژەڤی ١١-٢-٢٠١٩ 

    -٤٢-ە گروپی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هەولێر.
  • ڕۆژەڤی ١٠-٢-٢٠١٩ 

    - ساڵی ٢٠٠٣ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ژمارە ٣٧ی بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان دەکرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٩ کە خەڵکی بادینان بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندانیان کرد، حکومەتی هەرێم دەیان کەسی لێ دەستگیرکردن و تۆمەتی زیانگەیاندن بە "ئاسایش و سەقامگیریی" هەرێمی کوردستانی خستووەتە پاڵیان.. چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت؟ بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.
  • ڕۆژەڤی ٩-٢-٢٠١٨ 

    - ئەمڕۆ ٤١مین گروپی هەدەپە لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٨-٢-٢٠١٩ 

    - هاوڵاتیانی باڵەکایەتیی، پێیانوایە پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکان دەرفەتی داوەتە دووژمن بۆ هێرشکردنە سەر گەلی کورد، دەشڵێن: تەنیا بە یەکڕیزیی دەتوانرێت هێرشی دووژمن ڕاگیرێت.