ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ١٢-٩-٢٠١٨ 

    *بەشێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی لە شاری هەولێر، بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مانگرتن ڕادەگەیەنن، کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان..
  • ڕۆژەڤی ١١-٩-٢٠١٨ 

    *بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دوای دواخست و دنگۆی دواخستنی پرۆسەکە، ئەمڕۆ بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
  • ڕۆژەڤی ١٠/٩/٢٠١٨ 

    ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مەراسیمی پرسە بۆ شەهیدانی 'حدک – حدکا' بەڕێوەدەچێت، کە لە ‌هێرشە مووشەکییەکانی ٨ی ئەم مانگەی ئێراندا ١٥ ئەندامیان شەهیدبوو دەیانیش بریندار.
  • ڕۆژەڤی ٩/٩/٢٠١٨ 

    ئەمڕۆ لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی، پرسە بۆ شەهید-ی سێدارە زانیار مورادی دادەنرێت.
  • ڕۆژەڤی ٨/٩/٢٠١٨ 

    *دژی بڕیاری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی هەریەکە لە زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی، بەشێک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی شارۆچکە کەلار گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە پارکی لەیلا قاسم..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٧/٩/٢٠١٨ 

    *کاردانەوە دژی وتەكانی باڵیۆزی توركیا لەسەر کەرکوک بەردەوامیی هەیە، لەو چوارچێوەیەداڕۆژنامەنووسانی كەركوک، حكومەتی عێراقی بە بەرپرس دەبینن و دەڵێن: باڵیۆزی تورکیا یاسای نیودەوڵەتیی پێشێلکردووە و دەبوو حکومەتی عێراق بە فەرمی وەڵامی بدایەتەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦-٩-٢٠١٨ 

    ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە شاری هەولێر دژی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت، بۆ هەمان مەبەست، لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.
  • ڕۆژەڤی ٥/٩/٢٠١٨ 

    *چاودێرێکی سیاسی پێیوایە، کە ئەو پلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی لەسەر ئۆجالان بەڕێوەچوو، مەبەست لێی لەباربردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد و پرسی ئاشتیی بوو لە ناوچەکەدا، دەشڵێت: بەردەوامیدانیش بەو گۆشەگیرییە لە ئاستیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٤/٩/٢٠١٨ 

    *٥٥ ساڵە ڕێگای دوکانێک دەپێوێت، کە بژێوی ژیانی پێ دابینکردووە و بووە بە شوێنی یادگارییەکانی، ئێستا تەمەن و نەخۆشیی وای لە مام عەبدولڕەحمان کردووە،ڕۆژانە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم لە دوکانەکەیدا بمێنێتەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣/٩/٢٠١٨ 

    *بە مەراسیمێک پەرتووکەکانی کتێبخانە کەسییەکەی نووسەری کورد(غەفوری میرزا کەریم) دەبەخشرێت بە زانکۆی هەڵەبجە، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی لە بینای سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە.
  • ڕۆژەڤی ٢/٩/٢٠١٨ 

    *لە ١١ ڕۆژی کۆتایی مانگی ئاب-دا،١٠ کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان-یش دەڵێت: دراما تورکییەکان هۆکارن بۆ زیادبوونی کوشتن و خۆکوشتن..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١/٩/٢٠١٨ 

    *وەرزی شکاندن و کۆکردنەوەی بەرهەمی ترشەسماق لەڕەزەكانی دەشتی زەڵێ لە سنووری شارەدێی بەرزنجە دەستیپێکردووە، ترشەسماق لە هەرێمی کوردستان بە چەندین جۆر سوودی لێوەردەگیرێت و بۆ بەشێک بەرهەمهێنەرانیان بووە بە سەرچاوەی بژێویی. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٣١/٨/٢٠١٨ 

    * لوقمان حەکیم، مامۆستای بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی گەشەپێدان پێیوایە، کە تای تەرازووی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لای کورد و سوننەیە، دەشڵێت، کە پێی باشە کورد لەگەڵ مالکی و عامریدا هاوپەیمانی بکات بە مەرجی ئەوەی مافە دەستورییەکانی کورد بدەن.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣٠/٨/٢٠١٨ 

    *ئەندامێكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ پرۆژەیاسایەك  نەگەیشتوەتە پەرلەمانی هەرێم بۆ دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و هەر پرۆژەیەكیش واژۆی ١٠ پەرلەمانتاری لەسەر بێت دەبێت پەرلەمان لەسەری كۆببێتەوە.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٩/٨/٢٠١٨ 

    *کۆبوونەوە سیاسییەکان لە هەرێم و بەغدا چڕبوونەتەوە و پەیتا پەیتا بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی لەگەڵ بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆ دەبنەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا بەرپرسانی ئێرانیی و ئەمریکی داوای جۆراوجۆر ئاڕاستەی لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەکەن.. ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە دادەبەزێت.
  • ڕۆژەڤی ٢٧/٨/٢٠١٨ 

    *بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکاوە دۆخی ئابووریی تورکیا خراپ بووە، ئەوەش وایکردووە، کە کاریگەریی تورکیا لەسەر ناوچەکە لاواز ببێت، دەکرێت بپرسین ئەو تێکچوونی پەیوەندییە چ کاریگەرییەکی لەسەر کوردستان دەبێت؟ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە بڵاودەبێتەوە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦/٨/٢٠١٨ 

    *ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەپێویستی دەزانێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی وتەکانی باڵیۆزی تورکیا لەسەر کەرکوک بداتەوە، دەشڵێت: شكستەكانی پارتی و یەكێتی ڕێخۆشكەربوون بۆ ئەوەی باڵیۆزی توركیا لە نێو كەركوك و بەوشێوەیە قسەبكات.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٠/٨/٢٠١٨ 

    *چاودێرێکی سیاسیی بەگرنگیی دەزانێت، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریارێک دەربکات و بوونی هێزێی تورکیا لە خاکی عێراق بە نایاسایی ناوببات، تاوەکو لەڕێگای دادگای نێودەوڵەتییەوە تورکیا ناچابکرێـت هێزەکانی بکشێنێتەوە، پێشێوایە کە "عێراق نایەوێت سوپای تورک لە خاکەکەی دەربکات، بەڵکو هەماهەنگیشی لەگەڵیاندا هەیە"..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٨/٨/٢٠١٨ 

    *ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، دەڵێت، پێویستە عێراق سەروەریی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، باس لەوەش دەكات، دەبێت شەنگال تایبەتمەندی خۆی هەبێت و ئێزدییەكان پێویستیان بە پاراستنێكی ڕاستەقینە هەیە.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٨/٨/٢٠١٨ 

    *بە دروشمی "بە رۆحی ۱٥ی تەباخ سەرهەڵدە، داگیرکاریی لەناو ببە"، ۳٥مین ساڵیادی هەنگاوی ۱٥ی ئاب '١٥ی ئاب-ی پەکەکە لە بناری قەندیل بە ئاهەنگگێڕان پیرۆزکرا، کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی بناری قەندیل و زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان ئامادەیبوون.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٨/١٧ 

    *ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئەگەر پارتی و عێراق دەستیان نییە لە هێرشکردنە سەر شەنگال، پێویستە ڕوونکردنەوە بدەن، دەشڵێت: پێویستە کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت و دژی یەک کار نەکەن.
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ١٦/٨/٢٠١٨ 

     *هەنجیری گوندی خاڵۆبازیانی سەربە پارێزگای كەركوك، بە یەكێك لە باشترین و بە تامترین هەنجیرەكانی عێراق دادەنرێت و لەو گوندەوە ساڵانە هەنجیر هەناردەی هەرێم و عێراق دەکرێت. بە وێنە و ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٥/٨/٢٠١٨ 

    *بەپێی بەدوادچوونێک، لە ناوچەکانی گەرمیان و هەولێر و ڕاپەڕین، تەنیا لە حەوت مانگدا ٧. ٤٪ی کچان خەتەنەکراون، کە زۆرترین حاڵەتیشیان لە ڕاپەڕین بووە، ئەمەش نیشانی دەدات، کە هێشتا خەتەنەکردن هەڕەشەی جدییە لەسەر کچانی هەرێمی کوردستان.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٤/٨/٢٠١٨ 

    *وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: تا ئەوکاتەی سکاڵاکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەکلای نەبێتەوە، پێکهانی حکومەت ئەستم دەبێت.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣/٨/٢٠١٨ 

    *دکتۆر کامیران بەرواری، دەڵێت کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە هزری ئۆجالان چارەسەردەبن، دەشڵێت: ئەگەر سی پی تی نەتوانێت سەردانی ئۆجالان بکات و مافەکانی بپارێزێت، ئەی چی دەکات؟.