ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ١٢/٨/٢٠١٨ 

    *لە دیدی فەرهاد سەنگاوییەوە، چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان، پەیوەستە بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا، دەشڵێت: تا گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان زیادتر بکرێت، گەل تووڕەتر دەبێت و ئەنجامێکی خراپی بۆ تورکیا دەبێت.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١١/ ٨/ ٢٠١٨ 

    *هاوڵاتیانی شارەدێی سیدەکان لە ناوچەی برادۆست، ناڕەزایەتیی خۆیان لەبەرامبەر پەخشکردنی دراما تورکییەکان دەردەربڕن و دەڵێن، کە ئەو درامایانە پێشێلی بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگای کوردیی دەکەن، بە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانیشی دادەنێن.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٨/١٠ 

    *هاوڵاتیانی شاری كەركوك ڕەخنە لە میدیا كوردییەكان دەگرن كە باسی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك ناكەن و دەڵێن، بەرامبەر داگیركارییەكان بێدەنگن و ئەوەش تەسلیمبوونە بە ئیرادەی ڕژێمی توركیا. بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٩/٨/٢٠١٨ 

    *یاسای تیرۆر، لە هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگەی مشتومڕی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران، پێیانوایە ئەو یاسایە ئازادییەکان دەخاتە ژێر مەترسییەوە، دەشڵێن: بەهۆی وشە لاستیکییەکانی یاسەکەوە دەسەڵات دەتوانێت هەرکەسی بوێت بیکاتە تیرۆرست.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٨/٨/٢٠١٨ 

    *دوو مانگ بەسەر چالاکیی قەڵغانی زیندوو تێپەڕی، کە بە دەستپێشخەری گەنجانی باشوری کوردستان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە قەندیل دەستیپێکرد، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوان بووەوە لە سەرتاسەری کوردستان و جیهانەوە پشتگیریی لێکرا.. بە وێنە.
  • ڕۆژەڤی ٧/٨/٢٠١٨ 

    *ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لەتیف نیرۆیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە هۆڵی کوردستانی نوێ کۆڕیک سەبارەت بە رەوشی شەنگال و سداڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال پێشکەش دەکات.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦/٨/٢٠١٨ 

    *٣٠ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژی ٦ی ئابی١٩٨٦، لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، بەھۆی تۆپبارانی سوپای ئێرانەوە بۆسەر سنووری دەشتی شارەزوور، (خوێندنگەی سیروانی سەرەتایی) لە شارەدێی سیروان تۆپباران کرا، کە ئەو کاتە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە وەکو پەناگەیەک بەکارهاتبوو بۆ خۆپاراستن لە تۆپبارانەکانی ئێران، ئەمەش شەھیدبوونی نزیکەی٢٠٠ هاوڵاتی و برینداربوونی سەدانی دیکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠بە مەراسیمێک لە شارەدێی سیروان ئەو قوربانیانە بەبیردەهێندرێنەوە.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦/٨/٢٠١٨ 

    -شەوی ڕابردوو بازاڕی سێبیران لە شاری هەولێر گری گرت و زیان بە دوکانەکانی ناو قەیسەرییەکە گەیشت.
  • ڕۆژەڤی ٤-٨-٢٠١٨ 

    *فەرمانی ٧٣ و جارێکیتر ژیانەوە.. ئەمڕۆ بەشی سێیەمی دۆسییەکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٣/٨/٢٠١٨ 

    *داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشوری كوردستان بەردەوامە و حكومەتی هەرێمیش بێدەنگە، لەو بارەیەوە هاوڵاتییەكی هەڵەبجە و ڕۆژنامەنووسێكی سەیدسادق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن. بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ٢-٨-٢٠١٨ 

    *ناڕەزایی هاوڵاتیان لە بەرامبەر کەناڵە کوردییەکان بەردەوامیی هەیە، کە نەیانتوانیوە وەک پێویست داگیرکارییەکانیی سەر کوردستان لەلایەن وڵاتانەوە بۆ بینەرەکانیان بخەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا هاوڵاتیانی شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
  • ڕۆژەڤی ١/٨/٢٠١٨ 

    *ئەمڕۆ ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە، کە دەوڵەتی تورک لە گوندی زارگەلی بناری قەندیل لەڕێگای فڕۆکە جەنگییەکانییەوە ئەنجامیدا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ مەراسیمێک لە زارگەلی بەڕێوەدەچێت.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣١/٧/٢٠١٨ 

    *دەربارەی ئەو سکاڵایەی لێی کراوە و بە تیرۆرست ناوی هێندراوە، سەلیم شوشکەی، ئەندامی هەڵبژێردراوی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە سەر فراکسیۆنی کۆمەڵ، تایبەت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
  • ڕۆژەڤی ٣٠/٧/٢٠١٨ 

    *جاسم عەلی جاسم، ڕێکخەری تۆڕی نەوەکانی ئاشتی، کە لە کۆمەڵێک ڕێکخراوی ناحکومی عێراقی پێکهاتووە، لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز باس لە پلان و کارەکانی داهاتوویان لە بەرامبەرد داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی هەرێمدا دەکات.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٧/٧/٢٠١٨ 

    * بڕیار وایە ڕۆژی ٣٠ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردندا ناکۆکیی نێوان لایەنەکان توندتر دەبێتەوە و لایەنەکانی دەرەوەی دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان، ئەو دوولایەنە بە ئەنجامدانی پێشێلکاریی بەرامبەریان و داخستنی بارەگاکانیان و دورخستنەوەیان لە هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکەن، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦/٧/٢٠١٨ 

    * لە کاتێکدا داگیرکاریی لەسەر خاکی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە هەر دەچێت زیاتر دەبێت، بەڵام ناکۆکیی نێوان هێزە کوردییەکان بەردەوامە، نزار محەمەد، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت. بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ٢٥/٧/٢٠١٨ 

    *ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لە هەولێر لەدەستەی دەستپاکیی کۆبوونەوەیەک هەیە لەسەر پلانی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی.
  • ڕۆژەڤی ٢٤/٧/٢٠١٨ 

    * کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، کە سەر بە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوورخستەوە، کە بڕیارە ٣٠ی ئەیلول بەڕێوەبچێت، لەو بارەیەوە ڕۆژنیوز وردەکاریی بڵاودەکاتەوە.
  • ڕۆژەڤی ٢٣/٧/٢٠١٨ 

    *لێپرسراوی کۆمیتەی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی عێراقی، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ئیدانە دەکات و جەختدەکاتەوە، کە دەبێت حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت و ئەو پرسە لەگەڵ تورکیادا یەکلایی بکاتەوە.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٢/٧/٢٠١٨ 

    * ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ ناوەندی کەلتوری چۆمان دەکرێتەوە و تێیدا پێشەنگای فۆتۆگرافی و شێوەکاریی و فیلمی بەڵگەیی پێشکەش دەکرێت.. بە وێنە
  • ڕۆژەڤی ٢١/٧/٢٠١٨ 

    *ئارام حەسەن، لە دایكبووی ساڵی ۱۹۷۲شاری سلێمانییە، ئەگەرچی قۆناغەكانی خوێندنی تەواو نەكردووە، بەڵام بەهۆی خولیای بۆ دونیای هونەر لە بوارەكانی، شانۆ، دەرهێنان و نووسیندا، توانیویەتی پارێزگاری لە تواناكانی بكات و پەرە بە هونەرەكەی بدات، ئارام و کارەکانی لە بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزدا.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٢٠/٧/٢٠١٨ 

    * تادێت داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان فراوانتر دەبێت، تا ئێستاش حکومەت و پەرلەمانی هەرێم لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، سەرەڕای ئەو بێدەنگییەش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەکەکەی بە "داگیرکەر" ناوبرد لە خاکی کوردستان و ڕەوایەتیی دا بە داگیرکارییەکانی سوپای تورک، لەمبارەیەوە هەڵبجەییەکان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن. بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ١٩/٧/٢٠١٨ 

    *هەموو ساڵێک لە وەرزی گەرمادا، زۆرترین ڕۆژەکان دەبیستین، کە ئاگار لە دارستان یان پوش و پاوانی هەرێمی کوردستان بەربووە، ئەو ئاگرکەوتنەوانە هەندێک جار بەهۆی ناهۆشیاریی هاوڵاتی و هەندێک جاریش بەمەبەست بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە ڕوودەدەن.. ڕاپۆرت، بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٨/٧/٢٠١٨ 

    *کورد لەبەردەم هێرشی داگیرکەراندا، دەبێتە گفتوگۆیەکی نێوان، ستران عەبدوڵا، موزەیەن گونەیش، جیهان خەلیل،فەرزین ناسر،کاتژمێر چوار، ئەنستوتی وۆرک. سلێمانی.
  • ڕۆژەڤی ١٧/٧/٢٠١٨ 

    *هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیە ڕەخنە لە لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت دەگرن، کە بەهێزێکی کوردستانیی وەک پەکەکە دەڵێت "داگیرکەر"، هۆشدارییش دەدەن،  کە ئەگەر لەم هەلومەرجەدا کورد خاوەنییەک وتاری نەتەوەیی نەبێت دەستکەوتی باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیش لەباردەچێت.. بە ڤیدیۆ