ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ٢٧/١٠/٢٠١٩ 

    -ئەنجومەنی کەمپینی لەکەرکوکەوە بۆ ڕۆژئاوا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە باخچەی ئیسکانی شاری هەولێر سەبارەت بە ئەنجامی ١٠ڕۆژی کەمپینەکەیان سازدەکات، کاتژمێر٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٦/١٠/٢٠١٩ 

    -کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان بەردەوامە.
  • ڕۆژەڤی ٢٤/١٠/٢٠١٩ 

    -بەدروشمی''قوربانی تاوانبار نییە''کۆمەڵەی سۆفیا کۆنفرانسێک سەبارەت بە خستەبەرباسی توندوتیژی جنسیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، شوێن، سلێمانی-ئینستیوتی کەلەپوری کورد، کاتژمێر ٠١:٣٠ی دوانیوەڕۆ...بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٣/١٠/٢٠١٩ 

    -لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە مەراسیمێک تەرمی هەردوو شەهیدەکەی پەکەکە، کە لە شاخی گۆیژە شەهیدبوون، بۆ قەندیل بەڕێدەکرێن...کاتژمێر ٩:٠٠، بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٢/١٠/٢٠١٩ 

    -لە شارۆچکەی قەڵادزێ''هەڵمەتی نا بۆکڕینی کاڵای تورکی'' لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخش ماڵ بە ماڵ بەڕێوەدەچێت..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢١-١٠-٢٠١٩ 

    -کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە بازاڕی شارۆچکەی کەلار، هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هەیە دەربارەی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی.
  • ڕۆژەڤی ٢٠/ ١٠/ ٢٠١٩ 

    -ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو بازاڕی دوکان بەڕێوەدەچیت، کاتژمێر١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٩/١٠/٢٠١٩ 

    -کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاریی لە سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، دەربەندیخان، کەلار، باوەنور، کفری و چەندەها شار و شارۆچکەی دیکەی باشوری کوردستان بەردەوامە.. بە وێنە
  • ڕۆژەڤی ١٨-١٠-٢٠١٩ 

    ئەمڕۆ هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە چەندین شوێنەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
  • ڕۆژەڤی ١٧/ ١٠/ ٢٠١٩ 

    -سەندیکای پارێزەران کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، شوێن، سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین، کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی..بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٦/١٠/٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ کاتژمێر٠٩:٠٠ لە شارۆچکەی ڕانیە، کۆبوونەوەی نێوان تەڤگەری ئازادی و بزووتنەوەی ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچیت..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٥-١٠-٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣-١٠-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە بانکی خوێن لە شارۆچکەی شیلادزێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچیت، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ١٢/١٠/٢٠١٩ 

    ١-گردبوونەوەیەک لە شاری دهۆک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەچێت، شوێن، پارکی نەورۆز-سەنتەری بازاڕ، کاتژمێر،٠٤:٠٠ی ئێوارە.. کاتژمێر ١١:٠٠-یش بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوەیەکی تر بەڕێوەدەچێت.
  • ڕۆژەڤی ١١-١٠-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شارۆچکەی سەیدسادق دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، شوێن، ناوبازاڕی سەیدسادق، کاتژمێر،٠٣:٣٠ی دواینیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ٩/١٠/٢٠١٩ 

    -بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامار، زانیاری لەسەر توشبوانی ئۆتیزم دەخاتەڕوو، شوێن، هۆتێل تایتانیک، کاتژمێر١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی..بە وێنە
  • ڕۆژەڤی ٨-١٠-٢٠١٩ 

    - وۆرک شۆپێک لەژێرناونیشانی''وانەوتنەوە بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپەروەردەی گشتگیردا'' بەڕێوەدەچیت، شوێن هۆڵی سمینار-کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە کەلار، کاتژمێر١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.
  • ڕۆژەڤی ٧-١٠-٢٠١٩ 

    - وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ھەڵدەستێت بە سازدانی وۆرک شۆپێک لە دیوانی وەزارەت بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی ڕێنمایی تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت، لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی  لە هەولێر.
  • ڕۆژەڤی ٦-١٠-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی بڕیارێکی پەروەردەی گەرمیان بە داخستنی هەردوو بەشی''وەرزش و هونەر'' بەڕێوەدەچێت، شوێن، بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، کاتژمێر،١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.
  • ڕۆژەڤی ٥-١٠-٢٠١٩ 

    -ناوەندی کلتوری چۆمان بەهاوکاری ڕێکخراوی وەرتێ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی وەرتێ لە شوشە و پلاستیکە جێماوەکان ئەنجام دەدات، کاتژمێر، ٠٢:٠٠ی دواینیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ٤/١٠/٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی دکتۆر سیروان، یەکێک لە ڕۆژنامەوان و سەرکردە کارا و شۆڕشگێڕەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە باشووری کوردستان تێپەڕ دەبێت، لە بارەی ئەو شەهیدە سەرکردەیەی کورد هاوڕێیەکی دەڵێت: شەهیدبوونی دکتۆر سیروان دەرئەنجامی هێڵی خیانەت بوو و لە باشوردا، هیچ کات تێکۆشەرێکی بەو ڕەنگە دروست نابێتەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣-١٠-٢٠١٩ 

    - دەستەی مافی مرۆڤ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی سەبارەت بە پێشکەشکردنی داواکاری و یاداشتێک تایبەت بە مافی پێکهاتە ئایینیەکان لەدەستوری هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات، شوێن، دیوانی دەستەی مافی مرۆڤ، کاتژمێر١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤ ٢-١٠-٢٠١٩ 

    - ناوەندی عەلی مەردان و ماڵی هونەری کەرکوک، چلەی ماتەمینی بۆ هونەرمەند و پسپۆڕی مەقام''مقداد محەمەد'' سازدەکات، شوێن، سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، کاتژمێر٠٤:٠٠ی دواینیوەڕۆ.
  • ڕۆژەڤی ١-١٠-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر، لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دەستپێکی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر، ٠٦:٣٠ی ئێوارە.
  • ڕۆژەڤی ٣٠-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠، یەکەمین زەنگی خوێندن لە شاری کەرکوک و لە خوێندنگای 'بڵێسە لێدەدرێت'.