ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤ ٢٩-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، دەنگ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەدرێت.
  • ڕۆژەڤی ٢٨-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، مەراسیمێک بەبۆنەی ''ڕۆژی جیهانی دەستکەوتنی زانیاری'' بەڕێوەدەبات، شوێن، هۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە، کاتژمێر، ١٠:٣٠سەرلەبەیانی.
  • ڕۆژەڤی ٢٧- ٩- ٢٠١٩ 

    - ناوەندی ڕۆشنبیری قەسرێ سمینارێک بەناونیشانی''گۆڕان و گۆڕینی کۆمەڵایەتی'' بۆ نووسەرو لێکۆڵەر ئیحسان وەڵزی بەڕێوەدەبات، لە بینای ناوەند، لە شارۆچکەی قەسرێ، کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦/٩/٢٠١٩ 

    -شاندی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری هەولێر دریژە بە سەردانەکانیان دەدەن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٥-٩-٢٠١٩ 

    -قسەکانی ئەرشەد ساڵح لەبارەی دانیشتوانی کامپی مەخمورەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی داوا دەکات حەسانەی لێوەربگیرێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، هەڵسوڕاوێکیش دەڵێت: کورد تیرۆرست نییە، داگیرکەری وڵات تیرۆرستە.
  • ڕۆژەڤی ٢٤/٩/٢٠١٩ 

    - کارمەندانی کۆمپانیای گارێکس لە هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، خورماڵ و هەورامان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئەو کۆمپانیایەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەمڕۆ نەچنە سەر کار بەهۆی پێنەدانی پارەی کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٣-٩-٢٠١٩ 

    - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر چەند مەلەفێکی گەندەڵی لەتەلاری پەرلەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازدەکات، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٢/٩/٢٠١٩ 

    -ڕۆژنامەنووسانی شاری هەولێر ئیدانەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان لە دەرەوەی یاسای كاری ڕۆژنامەوانی دەكەن، هەروەها داوا دەکەن هەرچی زووە زوبێر برادۆستی، پەیامنێری ئاژانسەکەمان "ڕۆژنیوز" ئازادبکرێت، دەشڵێن: ئەو هەموو پێشلكاریانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەكرێت ئایندەیەكی مەترسیدار بۆ كاری ڕۆژنامەنووسیی دێنێتە پێشەوە.
  • ڕۆژەڤی ٢١/٩/٢٠١٩ 

    -یەکەم لێدانی زەنگی کردنەوەی خوێندنگا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە قوتابخانەی'حەمدی بنەڕەتی تێکەڵاو' لێدەدرێت، کاتژمێر٠٨:٠٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٠/٩/٢٠١٩ 

    -بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکوک، ئاهەنگێک لەژێرناونیشانی"دیداری سینەمایی کەرکوک بۆ کورتەفیلم''بەڕێوەدەبات، شوێن، سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، کاتژمێر،٠٦:٠٠ی ئێوارە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٩-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰ی بەیانی لە هۆڵی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەگەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک، ڕێکخراوی کۆمەڵی هیوای عێراقی دەرباری ڕۆڵی ژنان لە بەشداریکردنیان لە دەزگا ئەمنیەکان گفتوگۆیەکی کراوە سازدەکات کە بەهاوکاری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی pax هۆڵندی ئەنجامی دەدات.
  • ڕۆژەڤی ١٨-٩-٢٠١٩ 

    - بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شاری هەڵەبجە ئاهەنگێکی گۆرانی و شانۆ بۆ منداڵان ڕێکدەخات، شوێن،باخی گشتی هەڵەبجە، کاتژمێر٠٤:٠٠
  • ڕۆژەڤی ١٧-٩-٢٠١٩ 

    - ڕەهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوە دەخاتەڕوو، کە لەمیانی پێشوازییکردنیان لە شاندی هەدەپە بەڕاشکاوانە قسەیان کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریی دەربڕیوە، لەسەر ڕێبازی مام جەلالیش بەردەوامدەبن لە کارکردنی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی، دەشڵێت: ئاشتی بەبێ ئازادیی بەڕێز ئۆجالان پێکنایەت.
  • ڕۆژەڤی ١٦-٩-٢٠١٩ 

    ​​​​​​​- ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، بەرەی عەرەبی یەکگرتوو بە بەشداری سەرۆکی بەرەکە و کەسایەتی و سەرکردە عەربیەکان، لە کۆنفرانسێکدا ئەنجامی کۆبونەوەی بنەڕەتی و هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو لایانەی کە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن دەخەنەڕوو.
  • ڕۆژەڤی ١٥-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ کۆبوونەوەی بەشی ڕاگەیاندنی حزبە کوردستانیەکان ئەنجام دەدرێت، شوێن، بارەگای حزبی زەحمەتکێشان، لە کەرکوک کاتژمێر، ١٠:٠٠
  • ڕۆژەڤی ١٤/٩/٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن، شوێن، گردی زەرگەتە، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣-٩-٢٠١٩ 

    -سەرۆک کۆماری تورکیا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، ئامادەیی دەربڕیوە هەموو ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبووشێنێتەوە و لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق گرێبەست بکات، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق هێشتا ڕەزامەندی لەسەر ئەو داوایەی ئەردۆغان نەداوە و دەیەوێت لەگەڵ هەرێم بگاتە ڕێککەوتن.
  • ڕۆژەڤی ١٢/٩/٢٠١٩ 

    -کەسوکاری بێسەروشوێنان  و بەندکراوان گردبوونەوەیک ڕێکدەخەن، شوێن:بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک، کاتژمێر: ٠٩:٣٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١١/٩/٢٠١٩ 

    -تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات، شوێن ،چوارباخ، ناوەندی تەڤگەری ئازادی، کاتژمێر، ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٠/٩/٢٠١٩ 

    -زنجیرە سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەدەپە و کەجەدە بەردەوامیان دەبێت، کاتژمێر، ١٠:٣٠ خولەک لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کاتژمێر، ٠٢:٠٠لەگەڵ ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، کاتژمێر٠٣:٣٠ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆ دەبنەوە...بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٩-٩-٢٠١٩ 

    - ئەمڕۆ شاندی ھەدەپە و کەجەدە بە سەرۆکایەتیی سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی ھەدەپە دێنە سلێمانی و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
  • ڕۆژەڤی ٩/٨/٢٠١٩ 

    -کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە لە هەرێمی وکردستان بەردەوامە و کاتژمێر ١٠:٠٠لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و دواتریش لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٩/٧/٢٠١٩ 

    -شاندی هەدەپە و کەجەدە لە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦-٩-٢٠١٩ 

    - کتێبخانەی سەنتەری چالاکی گەنجان لەشارۆچکەی کەلار هەڵدەستێت بەسازدانی سمینارێک بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی' کورد نەتەوەیەکی کۆمەڵکوژکراو'، کاتژمێر٠٥:٠٠ی ئێوارە، بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ٥/٩/٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ شاندی ژنانی هەدەپە سەردانی شاری سلێمانی دەکەن و کاتژمێر ١٠:٠٠لەگەڵ لە تەڤگەری ئازادیی، کاتژمیر ١١:٠٠ لەگەڵ نەوەی نوێ، کاتژمێر ١:٣٠ خولەک لەگەڵ ژنانی گۆڕان و کاتژمێر ٣:٠٠ لەگەڵ  ڕێپاک کۆدەبنەوە...بەڤیدیۆ