پێنجشەممە, 28 ماي 2020 – 15:50 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ٢٣ی ئەم مانگە ژنێکی تەمەن ٣٣ دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە سوتای گەیەندرایە نخۆشخانەی سلێمانی، پاش پێنج ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: “ئێوارەی ڕۆژی ٢٣-٥-٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک ژنێک بەناوی ( د . ئـ . ح ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتای گەیەندرایە سلێمانی، پاش ٥ ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا”.
https://rojnews.news/%DA%98%D9%86/%D9%84%DB%95-%D9%82%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AF%D8%B2%DB%8E-%DA%98%D9%86%DB%8E%DA%A9-%D8%B3%D9%88%D8%AA%D8%A7-50511″>
ک.س