ئەکادیمیای فکر و هۆشیاریی ژن، لە مەراسیمێکدا کۆتایی خولێکی پەروەردەییان بەسەرکەوتوویی ڕاگەیاند، لەسەر بنەمای زانستی ژن “ژنۆلۆژیی” و فکر و فەلسەفەی ژنی ئازاد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئەکادیمیای فکر و هۆشیاریی ژنان، لە مەراسیمێکدا کۆتایی خولێکی پەروەردەییان لەسەر بنەمای زانستی ژن “ژنۆلۆژی” بەسەرکەوتوویی ڕاگەیاند.
بە وتەی سەرپەرشتیارانی ئەکادیمیای فکرو و هۆشیاری ژنان، پەروەردەکە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی ئازاد بەڕێوەچووە، بەتایبەتی مێژووی ژن و ئەو ژنانەی کە لەناو تێکۆشاندا جێگەیان گرتووە و ئەو ڕێکخراوانەی بۆ ئازادیی ژنان دروستبوون، هەروەها لەسەر بنەمای زانستی ژن “ژنۆلۆژی”، کەمووکورتییەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان و دەستنیشانکردنی چارەسەرییەکان.
لە پەروەردەکەدا ۱۲ژن بەشدارییان کرد، کە ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوامبوو، هەر ڕۆژێکیش بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر پەروەردەیان بینیوە و لەگەڵ پەروەردەی تیۆری فکری، فەلسەفەیی و مێژووییدا، لەناو پەروەدەکەدا لە ڕێگای داتاشۆوە بەڵگەفیلم سەبارەت بە تێکۆشانی ژن و ژنانی پێشەنگ و تێکۆشەر نیشان دراون.
لە کۆتایی پەروەردەکەشدا لەلایەن سەرپەرشتیارانی ئەکادیمیاکەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربوانی خولەکە.
ش.ف