تادێت ئەندێشەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرتاسەری جیهان زیاتر بڵاودەبێتەوە و بە تایبەتیش تێزەکانی لەسەر ئازادیی ژن کاریگەرییەکی بێوێنەی لەسەر ژنانی نەتەوەکانی دیکە جگە لە کورد داناوە.
لەم بەشەدا، بۆچوونی “کریستیان واکید، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی”، لەسەر هزر و تێکۆشانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بە تایبەتیش کاریگەریی لەسەر ژنان دەبینین، کە لە دیمانەیەکیدا کە لە تلەفزیۆنی ئاریەن تیڤی بڵاو بووەتەوە.
کریستیان واکید لە سەرەتای قسەکانیدا دەڵێت: من ڕۆژنامەنووسێکم و شرۆڤەکارێکی سیاسی لوبنانی – فەرەنسیم، یەکەمجار کە هزری عەبدوڵا ئۆجالانم ناسی، ئەوکاتە بوو کە خوێندکاری ماستەری فەلسەفەی سیاسی بووم لە پاریس، ئەوکاتە خوێندکارێکی شانۆ هەبوو کە خەڵکی ئیتاڵیا بوو، بە کتێبەکەی فەیلەسوفی فەرەنسی سیمون دۆبوار “دۆز یان سێکس” یاخود ڕەگەزەکەی تر ئاشنابووین، کتێبێکە ئاشکرایە کە کتێبی ئازادبوونە، و تێڕوانینێکی جیاواز دەربارەی ژن دەبەخشێت، جیاوازە لەوەی کە پێشووتر ئێمە پێی ئاشنابووین، لەو کاتەدا کتێبەکانی سەرۆک ئۆجالانی پێدەدام، مشتومڕمان لەسەر بابەتەکە دەکرد، لەگەڵ خویندنەوە و مشتومڕدا بۆمان دەرکەوت کە سەرۆک ئۆجالان تێڕوانینێکی ئازادیخوازانەی بۆ ژن هەیە، وەکو هەموو بوون و کیانەکەی بۆ ژن دەڕوانێت، بیرێکی عەلمانی لە قوڵایی هزریدا هەیە، هەموو ئەمانە وایلێکردم حەزمکرد زیاتر دەربارەی بزانم و حەزمکرد ئاشنای هزری ببم، چونکە هەستم کرد هزری جیاوازە لە هەموو ئەوانەی بینیومە کە برەویان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
لە بەردەوامی قسەکانیدا، ڕۆژنامەنووس کریستیان واکید دەڵیت: منیش هەر لە بنەڕەتەوە هاوسۆزییەکم بۆ کورد هەبوو، من هەمیشە حەزدەکەم لایەنی ستەملێکراو بگرم نەک ستەمکار، بێگومان هاوسۆزییەکەشم بۆ کوردەکان بەهۆی ئەوە بوو کە پەراوێزخراون، بۆیە ئەمەش وایلێکردم مەراقم بۆی زیاد ببێت، واتا بۆ سەرۆک ئۆجالان، ئێمە وەکو ڕۆژنامەنووسان بێگومان چاودێری هەواڵی دەستگیرکردنەکەیمان کردووە کە لە کینیاوە ٢٢ ساڵ پێش ئێستا ڕفێنرا و لە لایەن دەسەڵاتی تورکیاوە تا ئێستا گۆشەگیریی خراوەتەسەر، دادگاییکردنەکەی دادپەروەرانە نەبوو، لەو کاتەوە بارودۆخی سەختە و هیچ دەستگەیشتنێکی بە دەرەوە نییە، تەنیا لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە نەبێت، ئێمە وەکو ڕۆژنامەنووسان ناتوانین بگەینە لای و پرسیار لە بارودۆخی بکەین، کە چۆن دەژی؟ ئەمە جێگەی قبوڵ کردن نییە.
لە کۆتایی قسەکانیدا کریستیان واکید باس لەوە دەکرێت کە نابێت بابەتی زیندانیی و گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ لەبیر بکرێط و دەڵێت: پێویستە هەمیشە قسەی لەسەر بکەین و لێدوانمان هەبێت لەو بارەوە، دەبێت فشار بخەینەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تا لە پێناوی ئەم بابەتەدا بجوڵێت، بە دڵنیاییەوە بارودۆخی گرتن و دەستبەسەرکردنی نامرۆڤانە و بێ ویژدانانەیە، پێویستە هەر ڕۆژنامەنووسێکی پرۆفیشناڵ بەردەوام لێدوانی لەسەر ئەم بابەتە هەبێت کە نەچێتە خانەی لەبیرچوونەوەوە.
لە لوبنانەوە سڵاوتان ئاڕاستە دەکەم و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ هەموو تێکۆشەران و ئەوانەی تێدەکۆشن بۆ ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی هەیە، لەگەڵ ڕێز و سڵاوم.
ب.ک