بە ئاهەنگێکی گەورە و بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی ناودار، لە بەردەقارەمان ڕۆژی جیهانیی ژنان بەرز ڕادەگیرێت.
ئاهەنگەکە بە دورشمی”کات کاتی پاراستنی کۆمەڵگەی ئازاد و ژنی ئازادە”، بە ئامادەکاریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە بەردەقارەمان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان ‘شەهێن تاڵەبانی، نیان عەبدوڵا، ڕووبار ڕەشید و شنیار نەجیب’ بەشداریی بکەن، گروپی دەفی ڤیان سۆران و گروپی هەڵپەڕکێی داستینا قەندیل-یش، ئاهەنگەکە ڕازاوەتر دەکەن.
هاوکات، پێشانگایەکی جلوبەرگی کوردیی ژنان و کای دەستییش دەکرێتەوە.
ش.ف