ئەگەرچى لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە، بەڵام لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ۱۲۲ ى سلێمانى دەڵێت: “لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد خوێندکارێکى تەمەن ١٧ ساڵ لە ڕێگەى فیشەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.
لەوبارەوە سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ۱۲۲ى سلێمانى لێدوانى بۆ سایت و پەیجی فەرمى بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمشێوەیەیە داوە.
سامان نادر لە سەرەتایی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە: ‘خوێندکارەکە تەمەنی ۱۷ ساڵە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، لە ئێستادا تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی ۱۲۲ و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین”.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەداوە: “ئەو ڕووداوە نەخوازراوە لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدى شارى سلێمانى ڕوویداوە”.
ئ.م