KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

تەنیا ٥٪ی پۆستە ئیدارییەکانی هەڵەبجە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن

  ڕۆژنیوز - هەڵەبجە
29/11/2021 - 2:18:34 pm
لەناو ژن ‌
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەگەرچی بە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە دەوترێت ژنان بەرپرسیارێتیی باڵای ئیدارییان زیاتر وەرگرتووە، بەڵام تەنیا ٥٪ی ئەو پۆستانە لای ژنان و ٨٩ پۆستی دیکەی پارێزگاکە لای پیاوانن.

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە، لەژێر ناونیشانی ( بەشداریی سیاسیی و مەدەنیی ژن وەك ژن لەپێناو ئاشتییدا) و لەبارەی ڕۆڵ و پێگەی ژن، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، بە هاوكاریی ڕێكخراوی UNFPA  ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لەو چالاکییەدا گرتە ڤیدۆییەك لەسەر خۆپیشاندانی ژنانی سلێمانی پیشاندرا، كە بەپێ لە سلێمانیەوە بەپێی بەڕێكەوتن بۆ بەردەم پەڕلەمانی هەرێمى كوردستان بۆ ئەوەی كۆتایی بەشەڕی ناوخۆ بهێنرێت. 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز گوڵستان ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە وتی:هەندێك لە پیاوان تائێستا ڕێگریی دەكەن، لەوەى ژنان بەشداریی سیاسییان هەبێت و لەوبارەوە دەڵێن، ژن ناتوانێت لە سیاسەتدا كاربكات، ئەوەش بیرو بۆچونێكی هەڵەیە و دەبێت كار لەسەر كاڵكردنەوەی بكرێت.

گولستان ئەحمەد
گولستان ئەحمەد

وتیشی: تائێستا لەمێژووی هەرێمی كوردستان نەبینراوە ژنێك پارێزگار یان بەرپرسی لق و مەڵبەندێك بێت، پێویستە هەموو ئەوانە چاكبركرێت و بەربەستەكانی بەردەمی لاببرێت.

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد: بەشداریی ژنان لە كایە سیاسیی و ئیدارییەکاندا لە پارێزگای هەڵەبجە خراپ نییە، بەڵام لە ئاست خواستى ئێمەی ژناندا نیە، چونکە تەنها پێنج پۆستی ئیداریی ژنان بەڕێوەی دەبەن، بەڵام ٨٩ پۆستی دیكە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبرێت، پێویستە ئەو باڵانسە جێندەرییە ڕاست بكرێتەوە و ڕێگە بدرێت ژنان زیاتر بچنە پێشەوە و ڕۆڵیان پێ بدرێت.

گوڵستان ئەحمەد ئاماژەى بەوەشدا: دەبێت هۆشیاریی كۆمەڵایەتیی و جێندەریی زیاتر بڵاوبكرێتەوە، چونکە ژن دەتوانێت بەرپرسی لق، مەڵبەند، قائیمقام، پارێزگار و وەزیریش بێت، زۆر گرنگە لەم هەڵمەتە نیشتیمانییانەدا كار لەسەر پێگەیاندن و بەرەو پێشبردنى ژنان بكرێت، تاوەكو كۆمەڵگەیەكی هاوسەنگمان هەبێت.

هەروەها، سالار فەتاح، بەڕێوەبەری چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند: چالاكیەكەمان لەچوارچێوەى هەڵمەتى ١٦ رۆژەى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەژێر ناونیشانی ( بەشداری سیاسی و مەدەنی ژنان لەپێناو ئاشتیدا) بەڕێوەچوو لە پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستان، كە پارێزگای هەڵەبجەیە.

سالار فەتاح لەبارەى ئامانجى ئەنجامدانى چالاکییەکەوە وتی: دوو ئامانجمان هەبوو لە ئەنجامدانی چالاكییەكەمان، یەکەم ئەو ژنانەی لە مێژووی حكومڕانی گەلی كوردا خەباتیان بۆ دۆزی ژن كردووە ڕێزیان لێبگێرێت، دووەمیش بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی ڕێپێوانی ژنانى سلێمانی، كە ئەوكات ژنان بە ڕێپێوان لە سلێمانیەوە بەڕێكەوتن بۆ هەولێر بۆ ئەوەی كۆتای بەشەڕی ناوخۆ بهێنرێت، ئەوەش بەسەرەكترین جموجوڵی ژنان دادەنرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە باسی لەوەکرد: دەبێت ڕێز لە ژنان بگرین، هەموو ساڵێك خەڵات بكرێن و تاوەکو ببێتە هەوێنێك بۆ ئەوەی بەهەموو جۆرێك ڕێگە لە توندوتیژی بگیرێت جا ئەگەر توندتیژییەکە سیاسی یان كۆمەڵایەتی بێت.

ئەو پۆستە ئیدارییانەی لای ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە، بریتین لە قائیمقامی بیارە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە.

 

1 داخستن 5
- +

1.

2.

3.

4.

5.

ئ.م

دواتر

هەپەگە سزادانی دوو سەربازی تورکی ڕاگەیاند

پێشتر

لەبارەى بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر خۆپیشاندەران داواى دانیشتنى پەرلەمانى هەرێم دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

راگەیاندنی ئازادی ژن بەبۆنەی ساڵایدی شەهید بونی ڕۆژنامەوان دەنیز فوڕات ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە

راگەیاندنی ئازادی ژن بەبۆنەی ساڵایدی شەهید بونی ڕۆژنامەوان دەنیز فوڕات ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022
ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیی: دەبێت ژنان ١٣٥ ساڵ تێبکۆشن تا یەکسانیی بەدیبهێنن

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیی: دەبێت ژنان ١٣٥ ساڵ تێبکۆشن تا یەکسانیی بەدیبهێنن

8 ئاب 2022

له‌مانگی ته‌مموزدا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیا کوژراون

 کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ژنان کۆتایی هات

لە کۆنفڕانسی ژنانی عێراق تایبەت بە قڕکردنی ژنان دوو پانێلی دیکە ئەنجامدرا

یەکەم پانێڵی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژنان لە بەغدا بەڕێوەچوو

پێشتر
لەبارەى بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر خۆپیشاندەران داواى دانیشتنى پەرلەمانى هەرێم دەکرێت

لەبارەى بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر خۆپیشاندەران داواى دانیشتنى پەرلەمانى هەرێم دەکرێت

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

6 ئاب 2022

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke