پووران درەخشەندە، سینەماکار و دەرهێنەری کورد، لەبەرامبەر خزمەتەکانی لەبواری سینەمادا، بووە یەکێک لەو دەرهێنەرانەی کە لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ”ی هیندستان، خەڵاتیان پێشکەشکرا.
ڕۆژانی ٢٦-٢٨ی ئەم مانگە، سیانزیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ” Global، بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، کە تێیدا سینەماکارانی ٨٠ وڵاتی جیهان بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان کردبوو.
یەکێک لە بەشداربووەکان، خانمە سینەماکاری کرماشانی
“پووران درەخشەندە” بوو، کە لەپای کار و بەرهەمەکانی لەبواری سینەمادا ڕۆژی ٢٧ ئەم مانگە لە وڵاتی هیندستانەوە خەڵاتی فێستیڤاڵەکەی پێشکەشکرا.
پووران درەخشەندە، دەرهێنەرێکی ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە، کاری دەرهێنانی چەندین فیلمی سینەمایی ئەنجامداوە و لە ئێستادا، لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی “بێدەنگ! کوڕەکان ناگرین” دایە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ”، ساڵانە لەلایەن “مەروە ستۆدیۆ” Marwah Studios لە وڵاتی هیندستان ئەنجام دەدرێت، یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە جیهاندا.
د.ع