هونەمەرند شەهێن تاڵەبانی دڵخۆشە، کە لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا لە باشووری کوردستانە و لەگەڵ ژنانی کورددا ئاهەنگ دەگێڕێت، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەش لە هەموو ژنان دەکات.
هونەرمەندی بەناوبانگ’شەهێن تاڵەبانی’، کە خۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئەوروپا دەژی، ئێستا لە باشووری کوردستانە و دوێنێ بەشداریی لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانیی ژنان کرد لە سەیرانگای بەردەقارەمان و بە وتنەوەی چەند گۆرانییەک، جۆش و خرۆشێکی زۆری دا بە ئاهەنگەکە.
تاڵەبانی، لەڕێگەی ڕۆژنیوزەوە دڵخۆشیی خۆی نیشان دەدات، کە ئەمساڵ لەناو ژنانی کورردا و لە باشووری کوردستان ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت.
شەهێن تاڵەبانیی، ٨ی مارس لە تەواوی ژنان بەتایبەت ژنانی کوردستان پیرۆز دەکات، هیوادەخوازێت ژنان هەموو ساڵێک بە سەرکەوتنی زیاترەوە ئەو یادە بکەنەوە.
ش.ف