ئەندامێکی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر ژنان یەکڕیزبن دەتوانن ببنە فشار بۆ ئەو داگیرکەرانەی کە هەمیشە کاریان لەسەر سەرکووتکردنی ژنان کردووە، دەشڵێت: ژن دەتوانێت ببێتە سەرمەشقی یەکێتیی نەتەوەیی.
عائیشە عەبدولحەکیم، بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، باس لە ڕۆڵی ژن لە پێکهێنانی یەکڕیزیی گەلی کورد و پێویستیی یەکخستنی هەنگاوەکانی ژنان دەکات.
عائیشە عەبدولکەریم دەڵێت: ئەگەر ژنان یەکڕیز و یەک وتار بن دەتوانن هەنگاو بنێن و فشار بن بۆ ئەو دەسەڵاتە داگیرکەرانەی، کە هەمیشە کاریان لەسەر سەرکووتکردنی ژنان کردووە.
دەشڵێت: ژن هێزێکی سەرەکیی کۆمەڵگایە و دەتوانێت بە خەبات و تێکۆشان و بە یەکڕیزیی بەرەو پێشەوە بڕوات و کەلتووری کۆنەپەرستیی تێکبشکێنێت.
ئەو ئەندامەی یەکێتی ژنان دەشڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران ڕێگا بدەن ژن دەتوانێت ببێتە سەرمەشقی یەکێتیی نەتەوەیی.
س.ح