بڕوا ئەسعەد
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕەژاک، نۆهەمین ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریس بە چەندیین چالاکیی جۆراوجۆر دەکەنەوە و بەشێک لە ئەندامانى ئەو ڕێکخراوەکەش دەڵێن؛ ڕۆحی شەهید ساکینە ڕێگای تیکۆشانی ئێمەیە، داواش دەکەن ژنان خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ڕێگای ئازادیی بگرنە بەر.
لە نۆیەمین ساڵیادى شەهیدکردنى هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕى کورد ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و لهیلا شایلهمز، لەلایەن میتی تورکەوە، لە شارى پاریسى پایتەختى وڵاتى فەڕەنسا، بەشێک لە ئەندامانى ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک، بەم جۆرە بۆ ئاژانسى ڕۆژنیوز دوان.
سوهام مەحمود، ئەندامیى ڕژاک، تیرۆرکردنی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەی کورد لە پاریس شەرمەزار دەکات و باس لەو ئەشکەنجانە دەکات، کە پێش شەهیدبوونیشی لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا بینیویەتی، بەڕادەیەک کە ئەندامی جەستەیان بڕیوەتەوە، بەڵام هێشتا سەرى بۆ دووژمن نەوى نەکردووە و لە پاش ئازادبوونی لە زیندان دیسان دەگەڕێتەوە بۆ ناو شۆڕش.

سوهام مەحمود، لەو ساڵیادەدا داوادەکات، ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بزانن شەهید ساکینە جانسز تا چ ئاستێک تێکۆشاوە، و ئازادیخواز بووە، کاری بۆ مافەکانی ژنان کردووە،
لالە ئازاد ئەندامێکى دیکەى ڕژاکە و لەبارەى کاروچالاکیی ڕێکخراوەکەیان لە نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسدا وتی:”لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاک، دوو خەڵات دەدەن بە دوو ژنە چالاکوان، لە کاتژمێر ١ ى پاشنیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممەش، سیمینارێک لە ئۆفیسی ڕێکخراوەکەمان پێشکەش دەکرێت و لە ڕانیە و دوو گوندی سنوورى ڕانیە، لە گەرمیان و شاروزوریش چالاکیمان لەوبارەوە دەبێت”.

ئەو ئەندامەى ڕژاک، وتیشی: ڕۆحی ساکینە جانسز ڕێگای تێکۆشانی ئێمەیە و شەهادەتیان بەرز دەنرخێنین.
لە ٩ی کانونی دووەەمی ٢٠١٣دا لە پاریس سەکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس و لەیلا شایلەمەز (ڕووناهی) ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان، تیرۆرکران.
ئ.م