ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتیی لە عێراق، ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژیی بۆ ٣٠ ژنی گەنج بەڕێوەدەبات ، ئەویش بە ئامانجی پێشخستنیان و فێرکردنیان، کە چۆن بەربەستەکان تێدەپەڕێنن و دەگەن بە ئامانج.
ڕاهێنانەکە لە شاری سلێمانی بە هاوکاریی ڕێکخراوی نیدی ئەمریکی، بەڕێوەدەچێت.
لە یەکەم ڕۆژی ڕاهێنانەکەدا باس لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکان و چۆنیەتی تێپەڕاندنی بەربەست و ڕێگرەکانی بەردەم ژنانی گەنج کرا، هەروەها ژنانی گەنج فێری کارکردن بە گروپ دەکرێن تا بتوانن سەرکردایەتی کۆمەڵگا بگرە ئەستۆ.
ئەمە سێیەمین ڕاهێنانە بۆ پەروەردە کردن و پێگەیاندنی ژنانی گەنج، تا ئێستاش ٩٠ ژنی گەنج بەشداربوون، لە قۆناغی دواتردا دەکرێنە گروپ و کێشەکانی کۆمەڵگایان دەخرێتە بەردەست تا بتوانن چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە و ڕۆڵی سەرکردە بگێڕن.
ش.ف