دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ژنان لە سلێمانی ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
بڕیارە سبەی شەو، کاتژمێر ٠٨:٠٠، لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی، ژنان ڕێپێوانێک ئەنجام بدەن، دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
ژنان لە پۆستەری چالاکییەکەیاندا، کە بڕیارە ئەنجامی بدەن، نووسیویانە” هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی تورکیا و هێڵی خیانەت لە باشووری کوردستان، ئەرکێکی ئەخلاقیی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، بەتایبەت ژنان”.
شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و تائێستاش هێرشەکان بە هاوکاریی پەدەکە بەردەوامە.
لەدژی ئەو هێرشانە و هێڵی خیانەت، ناڕەزایی و چالاکییەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ش.ف