بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمرۆ ژنیک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری شارەدێی شەمامک، دەرکەوت کەوا ژنیک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.
پۆلیس ئاسکراشیکردووە: دوای پێنج کاتژمێر هێزەکانمان توانیان هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ها-غ