کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، لە شارۆچکەی کۆیە کۆبوونەوەیەکیان بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە پێویستدا هەمووان پێکەوە کار بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنان بکەن.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ژنان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ناوەندی هاوبەشی ڕێكخراوەكانی ژنانی کۆیە، کۆبوونەوەیەکیان لەسەر توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەنجامدا و تێیدا نەجیبە عومەر، ئەندامی بەڕێوبەری ڕژاک، بابەتێکی لەبارەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی.
نەجیبە عومەر، لە سیمینارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، کە وەک پێویست گرنگی بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەکان نەدراوە و زۆرێک لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان بە شێوەی عەشایەریی چارەسەر دەکرێن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەکان پێویستە ژنان یەکڕیزبن و ببنە خاوەنی هێزی خۆپاراستن، هەروەها دەبێت هەموو دەزگاکانی کۆمەڵگا و لایەنە پەیوەندی دارەکان کار بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژییەکان بکەن.
بەشێكی زۆر لە ڕێكخراوەكانی ژنان لە كۆیە هاوڕابوون لەگەڵ قسەکانی نەجیبە عومەر و ئاماژەیان بەوەکرد، کە پێویستە دەسەڵات بە جدی کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بەژنان بکات و ڕێگا نەدات ژن کوژان لە سزا ڕزگاریان بێت.
د.ع