KURDÎ
العربية
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

مەخمور، بە ڕێپێوان کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا

  رۆژنیوز- مەخمور
09/01/2021 - 9:00:02 pm
لەناو ژن ‌
0 0
A A
ڕێپێوانەکە

ڕێپێوانەکە

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، لەیلا  و فیدان، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕێکخرا و کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزارکرا.

ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستم جودی (مەخمور)، هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کە لە ٩ی یەکی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، ڕێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی کامپەکەوە بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی کامپەکە دەستیپێکرد، ئاڵاکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پۆستەرەکانی پەکەکە، کەجەکە، یەژاستار، هەپەگە و وێنەی هەر سێ شەهید لە ڕێپێوانەکەدا بەرزکارابوونەوە دروشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن و ژن ژیان ئازادی” دەوترانەوە و بەشداربووان بە ڕێپێوان بەرەو بینای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن، پاشان لەبەردەم بیناکە بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و لە لایەن نوران سێزگین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتارلێدوانێکیدا.

لە سەرەتای لێدوانەکەدا هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: گەورەترین ئازاری گەلی کورد لە دوای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئەو کۆمەڵکوژییە بوو کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ئەنجامدرا.

ئەوەشی وت: کە ئەگەرچی پاریس وەک پایتەختی شارستانییەت باس دەکرێت بەڵام بووە گۆڕستانێک بۆ سێ ژنی شۆڕشگێڕ، سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی پاریس بۆ دادگایی کردنی بکوژان، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەکردووە.

نوران سێزگین، ئاژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەڤاڵ ساکینە جانسز هەم لە شۆڕش و هەم لەناو گەلی کورددا ژنێکی ئاشتی و بەرخۆدەر و نموونە بووە لەیلا شایلەمەزیش کەرامەتی خۆی لە چیا ئازادەکان بینی و بە نوێنەرایەتیی گەنجان لە ئەورووپا ڕووی کردە چیا ئازادەکان دوای ماوەیەک بۆ کار گەڕایەوە ئەوروپا، هەڤاڵ فیدان دۆغانیش حەزی لە کاری دیپلۆماسی بوو.

وتیشی: کاتێک دوژمن ئەم کۆمەڵکوژیەی ئەنجامدا هەم بۆ ڕێبەرایەتی، هەم بۆ بزووتنەوە و هەم بۆ گەلی کورد، ئازارێکی زۆری دروست کردووە دوژمن بە کوشتنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە ویستی پەیامێک بە ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان بدات.

لە کۆتایی لێدوانەکەدا نوران سیزگین هەنگاوی کەجەکە و کەژەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: “ئێمە هەمیشە پێداگریی لەسەر ئازادی ڕێبەرایەتی و پێداگری لەسەر خۆپاراستن دەکەین هەروەها بە ڕۆحی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بەشداری چالاکییەکان بن”.

ڕێپێوانەکە بە دروشمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژن ژیان ئازادی، سارا ڕۆژبین ڕوناهی” کۆتایی پێهات.

 

1 داخستن 9
- +

ک.س

دواتر

قەندیل و ڕانیەش یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانیان بەرز ڕاگرت

پێشتر

پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە کرد

بابەتی پەیوەندیدار

چالاکییەکە

سلێمانی، “خانمانی ناڕازی” دژی دەسەڵات گردبوونەوە

13 كانونی دووه‌م 2021
شەهید دەستینا

دەستینا، ئەو ژنەی لە باشوورەوە بووە سیمبۆلێکی بەرخۆدانی کۆبانێ

13 كانونی دووه‌م 2021

لە سلێمانی نمایشێكی هونەریی لەلایەن زەهرا دۆغانەوە پێشکەش کرا

ژنانی هەدەپە: ئیپەک مافی خۆپاراستنی بەکارهێناوە و دەبێت ئازاد بکرێت

ژنانی گەنجی تێکۆشەر سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان سازدەکەن

لە هەڵەبجە بە سمینارێك یادی شەهید ساكینە جانسز و هاوڕێکانی کرایەوە

پێشتر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە کرد

زۆرترین خوێندراو

شەهید میلیتان

ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕاگەیەندرا

16 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکەی ڕاگەیاند، کە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە بۆردوومانی...

کامپی هۆڵ

کامپی هۆڵ، ئەو بۆمبەی لە لێواری تەقینەوەدایە

16 كانونی دووه‌م 2021

کامپی هۆڵ کە ٦٣ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی تێدا جێگر بوون، بووەتە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا و لە...

مەتین ئادوگیت

مردنی گوماناوی مەتین لە ئاسایشی هەولێر و چەند پرسیارێک!

15 كانونی دووه‌م 2021

پەنابەرێکی باکوری کوردستان بە ناوی مەتین ئادوگیت کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر و بێ سەروشوێن کرابوو، لەلایەن...

شوێنی ڕووداوەکە

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

15 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك دوو كەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش بەر چێشتخانەكە كەوتووە و تاكو ئێستاش كەس دەستگیر نەكراوە....

رۆژدا بوژجی

لە پایگەلانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا

16 كانونی دووه‌م 2021

کاتێک فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی پێناسە دەکرد، چاوەکانی پڕ دەبوون لە ئەسرین، سەر لەبەری ئەو سیستمە فیوداڵە ڕەتدەکاتەوە کە ژن دەستەمۆ...

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

16 كانونی دووه‌م 2021

نوام چۆمسکی لە سمینارێک لە زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا "پەرجۆ" (موعجیزە)ـیە و بەهایەکە کە پێویستە بە جیهان بناسێندرێت. ڕۆشنبیری...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke