دەستگیرکردنی ژنانی چالاکوان بەهۆی بیری جیاوازەوە، ناڕەزایەتیی ژنانی هەولێری بەدوای خۆیدا هێناوە و پێیانوایە، ئەو هێرشانەی دەسەڵات سەلماندنی هێز و توانای ژنانە، داواش دەکەن، هەرچی زووە ئازاد بکرێن.
دەستگیرکردنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، مامۆستا، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە دهۆک و هەولێر بەهۆی بیری جیاوازەوە، ناڕەزایی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەناو دەستگیرکراوەکانی هەولێردا دوو ژن بە ناوەکانی ‘سەمیرە حەمەدەمین’، ئەندامی ئەنجومەنی ڕژاک و ‘بەهار’ چالاکوانی مافەکانی ژنان هەن، ئەمەش ناڕەزایەتیی ژنانی چالاکوانی شارەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
كۆسرەت ئەحمەد، یەکێک لەو چالاکوانانەیە و لە سەرەتای قسەکانیدا بەبیری دێنێتەوە، لەپێش ساڵی ١٩٩١ و لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، هەموو سێکتەرەکانی ئابووریی، تەندروستیی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیی ڕێکوپێک بوو، بەڵام نەبوونی بیروڕای ئازاد خەڵک ڕاپەڕینی کرد، کۆسرەت ئەحمەد قسەکانی گرێی دەداتەوە بە دۆخی ئێستاوە و دەڵێت: ئێستا جگەلەوەی هەموو سێكتەرەكانی ژیان لە بارودۆخێكی زۆر خراپدایە، بەرتەسككردنەوەی بیروڕای ئازادیی و سیاسیی لە هەرێمی كوردستان لە ئارادایە.

لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤدا جێگیر کراوە، کە هەموو تاکێک مافی بیروڕای سیاسیی سەربەخۆی هەیە، بۆیە کۆسرەت ئەحمەد دەڵێت، دەبێت هێزە ئەمنییەکان پابەند بن بە بەند و ماددەکانی جاڕنامەکەوە، ئەو جۆرە دەستگیرکردنانەش بە کردەیەکی ناشارستانیی و نا دیموکراسییانە ناودەبات.
ئەو ژنە چالاکوانە جەختدەکاتەوە، کە ئەو ژنانە تەنیا لەبەر ئەوە دەستگیرکراون، کە لەگەڵ دەسەڵات نین، داواش دەکات هەرچی زووە ئازاد بکرێن.
سەلوە جەوهەر، چالاکوانێکی دیکەی بواری مافەکانی ژنانە و دەڵێت: کارکردنی ژن لە بواری سیاسەت یان كۆمەڵگەیی، پەیامی هێز و توانایە بۆ دەسەڵات و هاوڵاتیان و هەمو ئەوانەی لە دەوربەرمانن، ئەو ژنانەی لە زیندانن بە کردار هێز و توانای خۆیان سەلماند.

سلەوە، دەشڵێت:”ئەگەر یاسا و دەسەڵاتی داوەریی هەبێت، ناكرێت ژنێك لەسەر بیروڕای سیاسیی جیاواز دەستگیر بكرێت، ئەگەر بیروڕای سیاسیی بۆ ژن نییە، ئەی بۆچی ژن سەرۆكی پەرلەمانە، بەڕێوەبەری گشتییە، مامۆستایە؟ ئەگەر ژن لەسەر بیروڕایەكی جیاواز لە بەرامبەر دەسەڵات دەستگیر بكرێت و سزا بدرێت و زیندانیی بكرێت، كەواتە پێویست ناكات منداڵەكانی ئەو كەسانە بێـنە خوێندنگا و مامۆستایەكی ژن پەروەردەیان بكات”.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند هەفتەیەکە تەحسین یاسین جەعفەر، ئەندامی تەڤگەریی ئازادیی لەشاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەش هێزە ئەمنییەکانی هەولێر، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەمیرە حەمەد ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک و دەستگیریان کرد، دواتریش هەڵۆ سامی کوڕیان هەر لە هەولێر دەستگیرکرد، جگەلەوەش بەهار، ژنە چالاکوانی شاری هەولێر، بەهەمان شێوە دەستگیرکرا و ئاسایشی
ش.ف