شەممە, 11 أبر 2020 – 11:15 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لە شارۆچكەی پردێ لە سنوری پارێزگای كەركوك، حەوت چەكداری حەشدی تورکمان دەستدرێژیی دەکەنە سەر ژنێكی خاوەنپێداویستی تایبەت، لەسەر ئەو ڕووداوەش یەکەمجار دوو کەس و دواتر پێنج کەسی دیکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران، ئەوەش دوای ناڕەزایەتی توندی هاوڵاتیان.
هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا نوسینگەی ڕاگەیاندنی، یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عێراق، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا وەزیری ناوخۆ فەرمانیداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە پێکبهێندرێت و لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا کارەکانی تەواو بکات.
تائێستا پێنج لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەیسە پێکهێنراون.
ک.س