یەكشەممە, 26 أبر 2020 – 13:58 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
٢٠ رێکخراوی نێونەتەوەیی و ئێرانیی بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لە نامەیەکدا داوا لە بەرپرسانی ئێران کردووە، کە بەهۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆریش لە تووشبوان، بە خێرایی ژنە زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات.
ئەو نامە واژۆی رێکخراوەکانی وەک، دامەزراوەی عەبدولڕەحمان برومەند، ناوەندی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی لەسەرە.
لە نامەکەدا ئاماژە بە راپۆرتی مانگی شوباتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خاوێن نەبوونی زیندانەکان لە ئێران و ژمارەیەک زیندانیی زۆر زیاتر لە قەبارەی زیندانەکان، کە لە ناو زیندانەکاندا راگیراون کراوە، ئەوەش دۆخێکی دروستکردووە، کە دەبێتە هۆی خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان و ئێستاش لە سەرەتای مانگی ئازارەوە کۆرۆناش لە لیستی ئەو نەخۆشییانەدا زیادبووە، کە لەو دۆخەدا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
باسیش لە دۆخی نەشیاو و ناتەندروستی ئەو زیندانانە کراوە، کە ژنانی تیادا زیندانیکراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەیەکی زۆر زیندانی و چەندهێندە زیاتر لە قەبارەی زیندانەکان لە زیندانەکاندا راگیراون. ئەوەش بە جۆرێکە کە لە هەر ژوورێکدا ١٨ ژنی زیندانیکراو راگیراون و ئەوانیش ناچارن هەموو کارەکانی وەک خواردن، خەوتن و دانیشتن لەو ژوورەدا بە مەودایەکی کەم لە یەکتر ئەنجام بدەن.
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە، دەیان هەزار زیندانیی لێبوردنیان بۆ دەرکراوە، یان مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە زیندانیان پێدراوە، بەڵام ئەو ئامارە بۆ ئامادەکارانی نامەکە پشتڕاست نەبووەتەوە و هاوکات ئەو یاسا و لێبوردنەش سەدان زیندانیی سیاسیی لێ بێبەشکراوە و ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتوەتەوە، چونکە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، تاوەکو ئێستا بەلانیکەمەوە ١٠ زیندانی لە زیندانەکانی ئێراندا بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
هەر لە نامەکەدا هاتووە”بۆیە داوا لە دەوڵەتەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، رۆژنامەنووسان، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین گوشارەکانیان لەسەر بەرپرسان ئێران زیاد بکەن و داوای خێرا ئازادکردنی زیندانییە ناسراوەکان بکەن، کە لە کۆتایی ئەم نامەیەدا ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە، هەروەها داوای ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانی تریش لەپێناو پاراستنی ژیانیاندا بکەن”.
لە نامەکەدا ناوی چەندین زیندانیی سیاسیی ژن هاتووە، کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، پارێزەری، نووسەری، هونەرمەندی و ژینگەپارێزیدا کاریان کردووە و بەشێکیان قورسترین و درێژخایەنترین سزایان لە مێژووی سزاکانی ئێراندا بەسەردا سەپێنراوە و ناوی ئەو زیندانیانەشی تیادایە، کە هاوکات ناسنامەی دوو وڵاتیان هەیە.
زەینەب جەلالیان، نەسرین ستودە، نەرگس محەمەدی، نیلوفەر بەیانی، سپیدە کاشانی، ئاتنا دائمی، فەریبا عادلخاە و گولڕوخ ئێرانی لە ناو ئەو ٥٠ زیندانییە ژنە سیاسییەدان، کە لەم نامەیەدا ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە.
ناوی ژنە زیندانییە سیاسییەکان لە نامەکەدا:
زیندانی ئەوین:
١ – نەسرین ستودە
٢ – فەریبا عادلخاە
٣ – کەیلی مۆر گێلبێرت
٤ – موژگان کەشاوەرز
٥ – سەبا کورد ئەفشاری
٦ – راحلە ئەحمەدی
٧ – یاسمەن ئاریانی
٨ – مونیرە عەرەبشاهی
٩ – ئاتنا دائمی
١٠ – نیلوفەر بەیانی
١١ – سپیدە کاشانی
١٢ – مریەم ئەکبری مونفەرد
١٣ – سامانە نەورۆز مورادی
١٤ – نگین قەدەمیان
١٥ – زەهرا زەهتابچی
١٦ – رزوانە خانە بەیگی
١٧ – ئیلهام بەرمەکی
١٨ – مەریم حاج حوسەینی
١٩ – مریەم ئیبراهیم وەند
زیندانیانی زیندانەکانی تر:
٢٠ – گلوڕوخ ئێرانی ئیبراهیمی (زیندانی قەرچەک)
٢١ – لەیلا میر غەفاری (زیندانی قەرچەک)
٢١ – رەها ئەحمەدی (زیندانی قەرچەک)
٢٣ – زوهرە سەرو (زیندانی قەرچەک)
٢٤ – فاتمە خیشوەند (زیندانی قەرچەک)
٢٥ – نەرگس مەحەمەدی – زیندانی زەنجان
٢٦ – زەینەب جەلالیان – زیندانی خۆی
٢٧ – فاتمە سپێهری – زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد
٢٨ – فاتمە دادوەند – زیندانی بۆکان
٢٩ – موژگان سیامی – زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل
٣٠ – فاتمە ئەسما ئیسماعیل زادە
٣١ – ئەنیس سەعادەت
٣٢ – ژاکا ئیساعیل پور
٣٣ – شەیدا نەجەفیان
٣٤ – سەمیرا هادیان
٣٥ – هاجر ئەردەسی
٣٦ – حەکیمە ئەحمەدی
٣٧ – فاتمە کوهەن زادە
٣٨ – زەری توەکولی
٣٩ – گتیا حوڕ
٤٠ – مریەم موختاری
٤١ – ساغر محەمەدی
٤٢ – موژگان ئەسکەندەری
٤٣ – ناهید بەهشید
٤٤ – سیمین محەمەدی
٤٥ – ئێحترام شێخی
٤٦ – شەیدا عابدی
٤٧ – مەعسومە قاسم زادە مەلەکشا
٤٨ – یەلدا فیروزیان
٤٩ – فەریدە جابری
٥٠ – مەعسومە عەسکەری
ش.ف