ڕۆژنیوز- هەریر
ژمارەیەكی ژن لە شارەدێی هەریر ٢٥ ساڵە گارگەیەكی مافور بەڕێوەدەبەن و ڕۆژانە بەرهەم و كاری دەستی ئەو ژنانە دەكەوێتە بازاڕەوە، كارگەكە لەگەڵ ئەوەی هەلی كاری ڕەخساندووە، لە هەمان كاتدا بە پیشەسازییكردنی بەرهەمی ناوخۆیە.
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كارگه‌یه‌كی ڕستن و چنین له شاره‌دێی هه‌ریر دروست ده‌كرێت، به‌ڵام كاری تێدا ناكرێت، دواتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ١٩٩٧-١٩٩٨ كارگه‌كه به‌گه‌ڕده‌خات و كه‌لوپه‌لی پێویستی بۆدابین ده‌كات، له‌وكاته‌وه تاكو ئێستا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه و سەدان مافوری ده‌ستكردی خۆماڵی و تابلۆی جۆراوجۆر كه مانای ڕه‌سه‌نایه‌تی كلتوری كۆمه‌ڵگای كوردین، به‌ده‌ستی ژنە ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانی كورد له‌وكارگه‌یه دروستكراون، به‌ڵام بازاڕێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و مافور و تابلۆیانه.
سۆزان محەمەد، وه‌كو وه‌ستا له‌كارگه‌ی مافوری هه‌ریر كارده‌كات، باسی چۆنیه‌تی دروستكردنی كاره‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێت: زه‌حمه‌تی زۆرمان تووش ده‌بێت، تووشی پشت ئێشه و كزبوونی چاوه‌كانمان ده‌بین، هه‌موو كاره‌كانمان به‌ده‌ست ده‌كرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته هه‌یه‌و هیلاكی زۆره، ژنان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌كاری ڕستن و چنیندا، هه‌موو كاره‌كان به‌ده‌ست و به‌شان و مل ده‌كرێت، ژنان شاره‌زایی و لێهاتووییه‌كی زۆریان هه‌یه‌و زه‌حمه‌تیی زۆریش له دروستكردنی مافور و تابلۆكان ده‌بینن.

سه‌ره‌تا ڕایه‌ڵ داده‌نێن، ڕایه‌ڵ ئه‌و هێڵه‌یه كه‌وا بناغه‌ی تابلۆ و مافوره‌كانی له‌سه‌ر داده‌نرێت، دواتر سوف ئاماده ئه‌كه‌ن، ئینجا بڕینه‌وه و زگزاك، ئینجا نه‌خشه‌كه ده‌هێنن و ڕه‌نگ و دیزاینه‌كه‌ی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، دواتر كاره‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ن و ده‌ست هه‌ڵناگرن تاكو ته‌واوی ده‌كه‌ن.
مهاباد عبدوڵا، ماوه‌ی ١٢ ساڵه له كارگه‌ی مافوری هه‌ریر كارده‌كات، بووەته وه‌ستایه‌كی كارامه و لێهاتوو، تووشی كه‌مبینیی بووه و به چاویلكه كارده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كاره‌كه‌ی زۆر قورس و گرانه، نابێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ی، له‌كاتی بوونی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌ری ئه‌و چنینه‌ی كردوویه‌تی ده‌بێت هەڵبووەشێتەوە، زۆرجاریش هه‌ڵه‌ی كردووه و كاره‌كه‌ی لێ تێكچووه، به‌ڵام ئێستا ته‌واو شاره‌زایه و توانایه‌كی زۆر له‌دروستكردنی تابلۆ و مافوردا خەرج ده‌كات.

كارگه‌ی مافوری هه‌ریر له‌شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه له‌پارێزگای هه‌ولێر دروستكراوه، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ١٢٠ فه‌رمانبه‌ری به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ داده‌مه‌زرێندرێت، دواتر و له ساڵی ٢٠٠٥ به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم ٨٥ فه‌رمانبه‌ری ده‌بن به‌هه‌میشه‌یی، تاكو ئێستا سه‌دان ژنی كورد له‌و كارگه‌یه فێری كاری ڕستن و چنین بونه.
مه‌جید محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی مافوری هه‌ریر سه‌باره‌ت به‌گرنگی كاكردنی ئه‌و كارگه‌یه بۆ ڕۆژنیوز وتی: كارگه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری ده‌كرد و به‌رهه‌می زۆر بوو، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه‌مكردووەته‌وه و به‌نۆبه كارده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش سوف و ڕایه‌ڵ و پێداویستی دروستكردنی مافوریان كه‌متر بۆ دابین ده‌كرێت، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا به‌رهه‌میان كه‌مه.

كاری ئه‌وان، هونەر و دەستکردە، سه‌ره‌تا له‌تابلۆی بچووك ده‌ستیانپێكردوه، دواتر كاره‌كه‌یان فراوان بووه بۆ مافوری گه‌وره‌و بچووك، مافوری لاكێشه و چوارگۆشه‌و سێ به چوار و سێ به‌دوویان دروستكردووه، تابلۆكانیان ڕه‌هه‌ندی ئاینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری هه‌یه، لۆگۆی گشت ئاینه‌كان و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردیان له‌سه‌ر تابلۆكانیان نه‌خشاندووه.
س.س