سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا، له ڕووی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كاریگه‌ریی و ڕه‌نگدانه‌وه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر ژن دوو هێنده‌ی پیاوانه، دەشڵێت: ئاماره‌كانی پێشێلكاریی و زه‌وتكرنی مافه‌كانی ژنان، به‌كاڵا سه‌یركردنی ژن، ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر نین.
ڕێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هەرێمى كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێکى بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستای كوردستان، له ڕووی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كاریگه‌ریی و ڕه‌نگدانه‌وه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر ژن دوو هێنده‌ی پیاوانه، جارێك ژن وه‌ك تاك ڕووبه‌ڕووه له‌گه‌ڵ نه‌هه‌ماتییه‌كان، جارێكیش وه‌ك دایك و ژنی ماڵ، له‌ژێر فشاری دۆخی ناله‌باری ژیاندا گیرۆده‌ی خه‌می به‌ڕێوه‌بردنی خێزانه و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و شوێنی كاریشدا، ئاماره‌كانی پێشێلكاری و زه‌وتكرنی مافه‌كانی ژنان، به كاڵا سه‌یركردنی ژن، ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر نین.
ڕێواز فایەق، ڕاشیگەیاندووە: ئه‌ركی ئێمه له په‌رله‌مانی هەرێم ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی یاساییه، بۆ دامه‌زراوه فه‌رمی و ڕێكخراوه‌ییەكانی بواری داكۆكییكردن له مافه‌كانی ژنان و دامه‌زراوه حكومییه په‌یوه‌نداره‌كان، به ده‌رچواندنی ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی، كه ده‌بێته مایه‌ی پشتیوانی بۆیان، له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرس و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان.
سەرۆکى پەرلەمانى هەڕێم وتوشیەتى: له ڕۆژی ٢٣ – ١١ – ٢٠٢١، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنازه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به خێزان كرا و له ڕابردووش‌دا به یاسای ژماره (٨) ی ساڵی ٢٠١١ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژیی له هه‌رێم ئه‌ركی یاسایی خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام دوای جێبه‌جێكردنی یاساكه و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك كه‌موكوڕی و ئاسته‌نگ، پێویستیی په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نوێی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تازه بووه‌ته ئه‌ركی په‌رله‌مان.
لە کۆتایى پەیامەکەیدا ڕێواز فایەق داوا دەکات، کە ته‌واوی ڕێكخراوه‌كانی بواری مافی ژنان و مرۆڤ، كه‌وا به ڕوانگه و تێڕوانینی لۆژیكیانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان به‌گشتی و پێشنیاره‌كانیان، یارمه‌تیده‌ربن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاسا نوێکەدا.
٢٥ى نۆڤەمبەرى هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان دیارییکراوە و تێیدا چەندین جۆر چالاکى جۆراوجۆرى تایبەت بەمافەکانى ژنان بەڕێوەدەچێت.
ئ.م