ژنانی ئاوارە لە شاری سلێمانی بەرهەمی کارەکانیان لە پیشانگایەکدا نمایش کرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتیی لە شاری سلێمانی، ژنانی ئاوارەی عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان، بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، هەستان بە نمایشکردنی کارە دەستییەکانیان، ئەویش، دوای بەشدارییکردنیان لە خولێکی فێرکاریی، کە لەلایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان(PDO)، بۆیان سازکرابوو.
پرۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابوورییەکانی ژنان یەکێکە لە پرۆژەکانی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، پرۆژەکە پێکدێت لە دوو بەش، یەکێکیان بەشی درومانیی بەشەکەی دیکە تایبەتە بە کاری هەویر، ئامانج لە بەشدارییپێکردنی ژنانی ئاوارە لە خولەکاندا’ دەرخستنی تواناکانیان و بەبازاڕکردنی کارەکانیانە، بۆ ئەوەی بیکەنە سەرچاوەی بژێوی خۆیان و خێزانیان.
ئەو بەرهەمانەی لەپێشانگاکەدا نمایشکران پێکهاتبون لە جلوبەرگ و شیرینیی.
ش.ف