بە دروشمی “ھیوای کۆمەڵگا ئیرادەبوونی ژنانی گەنجە”، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر سێیەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوە دەبات.
لە کۆنفرانسەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ژنان دەکرێت، ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگهشێتی ژنان دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکە و
گفتوگۆ کردن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ژنان، هەروەها هەنگاونانێکی نوێ بۆ سەلماندنی ناسنامەی ژنان.
کۆنفرانسەکە، ڕۆژی ٢٩-١-٢٠٢١ کاتژمێر ٩ی بەیانیی لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی دەست پێدەکات.
ش.ف