بۆ یادی ساکینە جانسز کە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کرا ٧ـەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز رێکخرا، فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لە شاری زوریخی سویسرا رێکخرا، کە هەموو ساڵێک لە مانگی حوزێران-دا ڕێکدەخرێت و ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دواخرا بۆ مانگی ئاب.
سەدان ژنی کورد و کۆچبەر و سویسری بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون، لە فێستیڤاڵەکەدا بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە سویسیرا وتە پێشکەشکرا.
لە فێستیڤاڵەکەدا ژنانی تامیل خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و هونەرمەندان؛ خەجێ، لەیلای کۆچگیون، سیلبوس و تاری، نورین و هونەرمەندانی تەڤچاند چوونە سەر ستەیج و هونەر و گۆرانی و سرودیان پێشکەشکرد، بۆ منداڵانیش ئاتۆلەى وێنەکێشان و بۆیاخکردن ڕێکخرا، لە شەقامیشدا جل و بەرگی نەتەوەیی ژنانی کورد خرایەڕوو و بە ئامادەبوان و هاووڵاتییان ناسێنرا، لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکەشدا بۆ ئاگادارکردنەوە لەسەر تێکۆشانی ژنانی کورد، ستاند دانرا.
بەسیمە کۆنجا بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە پیرۆز بێت و وتی “ئەو بەرخودانەى ئەمڕۆ ژنانی کورد درێژەی پێدەدەن، میرات و کەلەپوری ساکینە جانسزە بۆ ئێمە ماوەتەوە، بە لایەنی بەرخودێربوونی خۆی بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد و بۆ هەموو ژنانی جیهان بووەتە نمونە”.
لە فێستیڤاڵەکەدا سەرنج خرایە سەر کوشتنی ژنان و دەستدر ێژیکردنە سەر منداڵان و بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شایی تاوەکو ئێوارە بەردەوامیی پێدرا.
ب.ک