ژنان یەکێتی نەتەوەیی بە گرنگ دەزانن و دەڵێن، دەبێت ئەوان فشاری جدیی لە حزب و لایەنەکان بکەن بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی کورد، “ئەوکات کورد بە یەکدەنگی ڕووبەڕووی داگیرکارییەکان دەبێتەوە”.
هەوڵەکان بۆ درووست‌کردنی یەکێتی نەتەوەیی بەردەوامیی هەیە، ژنان لەم بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و بۆچوونی خۆیان و گرنگی ڕۆڵی ژن دەخەنە ڕوو.
ڤیان سابر بەشداری ژنان لە پێگه سیاسیه‌كاندا بەگرنگ دەزانێت و داوای ڕۆڵی زیاتر ژنان دەکات، دەشڵێت: یەکێتی نەتەوەیی پرسێكی گرنگه و پێویستە ئێمه‌ی ژنانیش هه‌وڵی جدی خۆمان بخه‌ینه‌گڕ بۆ ئه‌و یه‌كێتییه، چونكه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته چه‌كێكی به‌هێز بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانمان.

ڤیان دەشڵێت: گرنگه ژنان فشار بخەنە سەر حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئه‌وه‌ی واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بهێنن، وە بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكه‌نه‌وه و ناوماڵی كوردی له په‌رته‌وازه‌یی ڕزگاربكه‌ن بۆ یه‌كێتیه‌كی به‌هێز.
هەروەها ژنێکی دیکە بەناوی هه‌ودا محه‌مه‌د پێیوایە، کە ژن لە سیاسەتدا بەشداری نەکرد مانای وایە ئەو کۆمەڵگایە دیموکراتی نییە، وتیشی: بێگومان ژنان ڕۆڵێکی سەرەکیان هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ درووستبوونی یه‌كێتی كوردان، گرنگه ژنان و كۆمه‌ڵگا هوشیار بكرێنه‌وە له‌وه‌ی كه ئه‌و یه‌كێتییه چه‌ند گرنگه بۆ كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان”.

هەودا ئاماژەی بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتیشی: پێویستە كورد به یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و داگیركارییه بداته‌وه، به‌گرنگی ده‌زانم ژنان به درووستكردنی فشاری جیاواز هه‌وڵ بۆ درووستكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن، چونكه ته‌نها به‌و یه‌كێتییه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی داگیركا‌ریی لەسەر خاكی كوردان ببینه‌وه.
س.ح