دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی ژنێک بە کوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری ھەولێر، ئاسەواری بڕین بە ملی ژنەکەوە هەیە و دەوترێت هاوسەرەکەی ملی بریوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکە، ئاسەواری بڕین بەملیەوە دیارە و دەگۆی کوشتنی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەو ئافرەتە ناوی کویستانە و تەمەنی لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵە و دایکی چوار منداڵە و پەنجەی تۆمەت بۆ هاوسەرەکەی ڕادەکێشرێت.
دوای گەیشتنی تەرمەکە بە نەخۆشخانە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا، پۆلیسی هەولێریش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ها-غ