دوای مانگێک لێپرسینەوە لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، ئەسرین محەمەدی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکومەتی ئێران لە شاری ئورمیە.
ژنە چالاکوانی کورد ئەسرین محەمەدی، کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە هاوڵاتیانی کورد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، ڕۆژی ٨ی مانگی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران دەستگیرکرابوو، زیاتر لە مانگێک لە زیندانە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران لە ئورمیە لێپرسینەوەی لێکراوە.
بەپێی هەواڵیکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەسرین محەمەدی، دوێنێ و دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکانی، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکومەتی ئێران لە شاری ئورمیە.
ب.ک