کەمپەینی “ئێمە دەڵێین نا” لە کامپی مەخمور هەڵمەتێکی هەڵواسینی پۆستەر و بڵاوکراوەی نوسراویان دەستپێکرد.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کەمپەینی”ئێمە دەڵێین نا”، کە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمورەوە دەستی پێکردووە، لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەستدرێژیی سەر ژنان، داگیرکاریی و تێکدانی سروشت، لە کامپەکەدا دەستیان بە چالاکیی و هەڵواسینی پۆستەر و بڵاوکراوەی نوسراو لە شوێنە گشتییەکاندا کرد.
لە ناوەڕۆکی بڵاو کراوەکەدا هاتووە: “لەم دواییەدا، هەم لە کوردستان، هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەم لە سەرتاسەری جیهان، هێرش بۆ سەر ژنان زیادی کردووە لە باکوری کوردستان، کۆمەڵکوژی و کوشتن لەلایەن دەوڵەتی تورک و سوپاکەیەوە دژی ژنان بەردەوامە، کوشتن و هاوسەرگیری و سیاسەتی دژە ژن هەموو ڕۆژێک لە باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر دەبێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنانی گەنج بە شێوەیەکی دڕندانە و بە سیاسەتی دەوڵەت دەفرۆشرێن، لە ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخموور بە ڕێبازی شەڕی تایبەت هێرش دەکرێتە سەر ژنان و گەنجان، لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا کلتوری لەشوکردن و هاوسەرگیری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرەی پێدەدریت بەناوی هەستی کەسییەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنانی گەنجدا پەرەی پێدەدرێ و ڕەشکردنەوە دژی ژنانی گەنج دەکرێت، هەوڵ دەدەن ژنانی نیشتمانپەروەر بەکاربهێنن و بیانکەنە ژێر کاریگەری خۆیان”.
هەموومان دەزانین کە عەقڵییەتی دەوڵەتی ستەمکار لە ڕێی ئەم کردەوانەوە هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی ڕۆژانە هەزاران ژن ڕووبەڕووی سیاسەتی دەوڵەت، دەستدرێژیی دەبنەوە، هەم لە ڕووی جەستەیی و هەم لە ڕووی دەروونییەوە بە پەرەدان بەو هێرشانە دەیانەوێت پەرچەکرداری خەڵک کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆیە ئێمە ئەم دەستدرێژیانە بۆ سەر ژنان و منداڵان هەرگیز وەک ڕووداوی ئاسایی نابینین بە تایبەتی ژنانی گەنج نابێت لە بەرامبەر ئەو کارانەدا بێدەنگ بن.
ئەمڕۆ ئێمە دەزانین کە وەک ژنانی گەنجی مەخمور چونکە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دەکەین، دوژمن ئێمەی کردووەتە ئامانج، پێویستە بزانرێت کە ئێمە ئەو ژنە گەنجانەین کە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووین، هەرگیز ئەو هێرشانە قبووڵ ناکەین و بە تێکۆشانی خۆمان پوچەڵیان دەکەینەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی گەنج، کامپینێک بەناوی “دەڵێین نا” دەست پێدەکەین ئێمە بانگی هەموو ژنان و لاوانی بەشەرەف دەکەین کە لە دژی کلتوری دەستدرێژیی هەستنە سەر پێ و ئەوانەی دەڵێن “نا” دەتوانن جیهان بگۆڕن.
لە کۆتایشدا هاتووە: “نا بۆ گۆشەگیری، نا بۆ توندوتیژی، نا بۆ داگیرکاریی وڵاتەکەمان، نا بۆ فاشیزم، نا بۆ کلتوری دەستدرێژیی، نا بۆ تێکدانی سروشت، نا بۆ هاوسەرگیریی پێشوەختە”.
ک.س