ئارین شه‌نگال شه‌ڕڤانى یه‌ژه‌شه‌ به‌خاکسپێردرا

ئارین شه‌نگال شه‌ڕڤانى یه‌ژه‌شه‌، که‌ دوێنێ شه‌هید بوو، به‌ مه‌راسیمێک له‌ گۆڕستانى شه‌هید دڵگه‌ش و شه‌هید به‌رخۆدان به‌خاکسپێردرا.


ئارین شه‌نگال، شه‌ڕڤانى یه‌ژه‌شه‌، که‌ دوێنێ له‌ ئه‌نجامى ڕووداوێکى هاتووچۆدا شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێکى پڕ شکۆدا له‌ گۆڕستانى شه‌هید دڵگه‌ش و شه‌هید به‌رخۆدان له‌ شه‌نگال، به‌ ئامادەبوونى هاوڵاتیانى شه‌نگال و شه‌ڕڤانانى یه‌ژه‌شه‌ و یه‌به‌شه‌، به‌خاکسپێردرا.

له‌ گۆڕستان له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى یه‌ژه‌شه‌ و یه‌به‌شه‌، مه‌راسیمێکى سه‌ربازیى ئه‌نجامدرا.

هه‌ر  له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا ڤیان حه‌بابى، به‌ناوى فه‌رمانداریی یه‌ژه‌شه‌، سه‌ره‌خۆشى له‌ گه‌لى شه‌نگال و خانه‌واده‌ى شه‌هید ئارین کرد و باسى ڕۆڵى شه‌هید ئارینى کرد له‌ناو هێزى ئێزیدخان و یه‌ژه‌شه‌-دا و وتى: ئارین شه‌نگال به‌ که‌سایه‌تى و به‌ هه‌وڵه‌کانى خاوه‌ن ڕۆڵێکى گرنگ بوو له‌ ناو هه‌ڤاڵه‌کانیدا، ئه‌و له ‌هه‌موو ساته‌کانى به‌رگریکردن له‌ شه‌نگال ئاماده‌بوو، هه‌میشه‌ ئاماده‌بوو گیانى خۆى بۆ وڵاته‌که‌ى به‌خت بکات، هه‌تا دواساته‌کانى ژیانیشى له‌ناو تێکۆشاندا بوو.

د.ع