ئەرزنجان: بە بێ ئیرادەی ژن سیاسەتی دیموکراتیی پێکنایەت

بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، "هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاریی و ئازادیی تۆیش ڕاپەڕە' تەنها هەڵمەتێک نییە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکان، بەڵکو لە هەمان کاتدا دروستکردنی جێگرەوەشە، جەختیش دەکاتەوە"بەبێ ئیرادە و ڕەنگی ژن، سیاسەتی دیموکراتیی پیکنایەت".


بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بەشداریی لە بەرنامەی ئولکەدەن لە کاناڵی مەدیاهەبار دا کرد و باسی لە هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاریی و ئازادیی تۆیش ڕاپەڕە' کرد، کە پێشەنگایەتیی کەژەکە دەستیپێکرد.

بەسێ ئەرزنجان، وتی:"لە بەرامبەر دۆخی تراژیدیی و ڕەشبینی مرۆڤایەتی هەزاران کەس تێدەکۆشن و بەرخۆدان دەکەن، پێویستە پشت ئەستور بین بەخۆمان، ژیانێکی ئازاد، جوان، ژیانێک کە شەڕ، مردن و وێرانکاریی و تێکدان و کۆمەڵکوژیی تێدا نییە بۆ خۆمان بونیات بنێین. بۆ بونیاتنانی ئەو ژیانەش پێویستە تێکۆشانێکی بە هێز بکەین و دژی سیستمی کاپیتالیستیی و دژی فاشیزم بەرخۆدان بکەن".

بەسێ ئەرزنجان، باسی لەوەش کرد، کە ئازادیی کەسەکان وابەستەیە بە ئازادیی کۆمەڵگەوە، سەرەڕای ئەوەی تاکەکەس لەلایەن سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستەوە پارچە کراوە، بەڵام تاکەکەس هەبوونێکی کۆمەڵایەتییە، کەمپەینی ژنان و تێکۆشانی ئێمە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە.

ئەرزنجان، وتیشی: ناوەندی سەرەکیی سیاسیەتی دیموکراتیی ژنە و تا کاتێک ژن لە سیاسەتی دیموکراتییدا چالاک نەبن، بە شێوازێکی کاریگەر و ڕێکخستنکراو بەشداریی نەکات، سیاسەت دیموکراتیک نابێت، بێ ژن، بێ ئیرادە، وتن و ڕەنگی ژن، دیموکراسیی بوونی نابێت، بە بەشداریی ژن بە شێوازێکی رێخستنکراو سیاسەتی دیموکراتیی بە ئەنجام دەگات. عەقڵیەتی سیاسەتی دیموکراتیی، کە رێبەرمان دەستنیشانی کردووە، زۆرتر بە ژن دەخرێتە بواری کردارییەوە، ئەمە هەڵمەتێک نییە، کە تەنها لە چوارچێوەی چالاکیی، ناڕەزایەتیی، دژبەرییکردن و ڕەخنەکردندا بەڕێوە بچێت، بەڵکو لە هەمانکاتدا بونیاتنانیش لە ناو ئەم هەڵمەتەدا هەیە.

ئەرزنجان، رایگەیاند: ئەم هەڵمەتە لە بوارەکانی دیموکراتییکردنی تورکیادا و ئافراندنی سیاسەتی بنەڕەتیی دیموکراتدا دەبێتە هەڵمەتێکی مەزن، پێویستە ئەم بە شێوەی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، چاندیی و ڕۆشنبیریی و بە هەموو شێوەکانی تر بچەسپێنرێت و ڕایگەیاند"پێویستە ژنان بە هەموو هێزی خۆیانەوە خاوەنداریی لەم هەڵمەتە بکەن".

 

ش.ف