ئەمساڵ ژنان لە سۆران ٢٤٣ سكاڵایان تۆماركردووە

لەبەرامبەر ئەنجامدانی توندوتیژیی بەرامبەریان، لە ئەمساڵدا لە سۆران ژنان ٢٤٣ سكاڵایان تۆمارکردووە.


ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە شارۆچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگار هەولێر، ئاماری توندوتیژییەكانی دژی ژنان لە ئەمساڵدا لە سنوری سۆران خستەڕوو.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا، ڕائید 'سالار دری' بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سۆران ئامارەکەی خوێندەوە، کە تیایدا هاتبوو: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ٢٤٣ سكاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆماركراون، شەش حاڵەتی سووتان، شەش حاڵەتی خۆسووتاندنی ژنان تۆماركراون،  یەك حاڵەتی كوشتن و دوو حاڵەتی خۆكوشتن هەبوون، هەروەها شەش حاڵەتی دەستدرێژیی جنسیی تۆماركراون.

بە وتەی سالار دری، لەئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ توندوتیژیی دژ بە ژنان لە سۆران بە رێژەی ١١% كەمیكردووە

ش.ف